لێكۆڵه‌ران پێیانوایه پێكه‌نین چالاكییه‌كی گرنگه بۆ ته‌ندروستی
مرۆڤ و یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌كو
شه‌كره و ئه‌كزیما و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕه‌بۆ، هه‌روه‌ها ده‌توانێـت كۆئه‌ندامی
به‌رگریی به‌هێزبكات و ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشیه درمییه‌كان و هه‌ندێك حاڵه‌تی خه‌مۆكی
ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بیه نێت، زاناكان بۆیانده‌ركه‌وتووه
(15) خوله‌ك له پێكه‌نین ده‌توانێـت (40) كالۆری وزه بسوتێنێت و (10) خوله‌ك له
پێكه‌نین كه تێیدا سك بله‌رێته‌وه ده‌توانێت ئازاره‌كان كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه بڕێكی هاوسه‌نگ له پێكه‌نین ده‌یان حاڵه‌تی نه‌خۆشی
چاره‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام زۆر پێكه‌نین ڕه‌نگه كێشه‌ی ته‌ندروستی مه‌ترسیداری
لێبكه‌وێته‌وه.
له‌پێكه‌نیندا نزیكه‌ی (50) ماسولكه‌ی ده‌موچاو ده‌جوڵێ و به‌ڕای
دكتۆره رامۆ مورا ریبول، پسپۆڕی پێكه‌نین و ته‌ندروستی، چوار ڕێگاهه‌یه تێیدا
پێكه‌نین به‌شداریده‌كات له باشتركردنی ته‌ندروستیدا و پێكه‌نین ده‌توانێـت جوڵه‌ی
ماسولكه‌كان و كۆئه‌ندامی به‌رگریی و ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان بوروژێنێت و ده‌توانێـت
هه‌ستی پۆزه‌تیڤی لێبكه‌وێته‌وه و ئه‌وه‌ش كوالێتی ژیانی مرۆڤ باشترده‌كات و پێكه‌نین
ده‌توانێت ڕێگاخۆشكه‌ربێت بۆ دانانی ستراتیژیه‌تی باشتر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
فشاره جیاوازه‌كاندا و پێكه‌نین ده‌توانیـَت توانستی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتربكات و
سوودی ته‌ندروستی زیاتری هه‌بێت.
پێكه‌نین ده‌توانێـت ئاستی خانه سروشتیه شه‌ڕكه‌ره‌كان و
ئازارشكێنه سروشتیه‌كان و چالاكی دژی هه‌وكردن و هۆرمۆنه‌كانی دژی خه‌مۆكی زیاتر
بكات و ئاستی هۆرمۆنی فشاره‌كان (كۆرتیزۆن) كه‌مبكاته‌وه.
كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی پێكه‌نین بۆسه‌رله‌ش بریتییه له باشتركردنی
هه‌ناسه‌دان و پشوودانی ماسولكه‌كان.
لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه پێكه‌نین كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و
سیه‌كان و ڕیخۆڵه‌كان هه‌یه، چونكه ده‌بێته‌هۆی گۆڕانكاری به‌كتریایی به‌سوود،
بۆیه پشتبه‌ستن به پێكه‌نین وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی له‌زیادبووندایه.
ریبول ده‌ڵێت: “چاره‌سه‌ركردن به پێكه‌نین
پێویسته جێگای خۆی وه‌كو چاره‌سه‌رێكی پزیشكی له چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی نه‌خۆشیه‌كاندا
بگرێت، پێكه‌نین بۆ كاره‌كه‌ت و ژیانی ڕۆژانه‌ت زیادبكه و له‌یادتبێت به‌شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌وپێك پێبكه‌نیت و له پێكه‌نیندا به‌شداری كه‌سانی تر بكه‌یت
No comments:
Post a Comment