لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه توێژه‌رانى ئه‌مریكى له
زانكۆى “هارفارد”ى ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان داوه ، ده‌ریانخستووه
كه ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ست به دڵته‌نگى و غه‌مبارى ده‌كه‌ن ، ئه‌وا زیاتر نزیكن بۆ
تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى وه‌ستانى دڵ به رێژه‌ى 21 جار زیاتر له‌چاو كه‌سانى
تردا ، به‌مه‌ش زیاتر دووچارى مردن ده‌بنه‌وه ، وه ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی غه‌مبارى
و قه‌له‌ق و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زوى خواردن و به‌رزى ئاستى كورتیزول ده‌بن ، ئه‌وا
مه‌ترسی تووشبونیان به نه‌خۆشی وه‌ستانى دڵ زیاتر ده‌بێت.
توێژه‌ران ده‌لێن” ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی فشارى ده‌روونى و كه‌مى
كاتژمێره‌كانى پشوودان و نووستن و زۆر خواردنى حه‌بی پزیشكى ده‌بنه‌وه ، ده‌كرێت
له داهاتوودا تووشی مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى ببنه‌وه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه مردن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی به‌رزى
ئاستى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ هاتوون به رێژه‌ى 21 جار زیاتر ده‌بێت له‌ماوه‌ى ڕۆژی یه‌كه‌مدا
، به به‌رامبه‌ر شه‌ش جار زیاتر له‌چاو ئه‌وانه‌ى ئاگادارى بارى ته‌ندروستى
خۆیانن .
موراى میتلمان پزیشكى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له كۆلیژى پزیشكى سه‌ربه
زانكۆى هارفارد ده‌لێت” ئه‌وانه‌ى له ژیانێكى دڵته‌نگ و په‌ریشانیدا ده‌ژین ،
زیاتر تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و وه‌ستانى دڵ ده‌بنه‌وه ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى
مردنیان زۆر زیاتره له‌چاو كه‌سانى تردا
.
جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كومه‌لێك كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشی
دڵ ئه‌نجام دراوه ، كه زۆربه‌شیان تووشی كێشه‌ى هه‌ناسه ته‌نگى قورس هاتوون ،
وه بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه كه فشارى ده‌رونى و غه‌مبارى گرنگترین هۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى
مه‌ترسی تووشبوونن به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى پاله‌په‌ستوى خوێن.
No comments:
Post a Comment