له‌ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وت، ئافره‌ت شه‌ش ساڵ زیاتر ده‌ژی له‌پیاو، به‌ڵام پیاوان ژیانێكی ته‌ندروستر ده‌ژین له‌چاو ژناندا.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، كه وڵاته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپای گرته‌وه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئێكسپرێس) بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت پیاوان (85%) ژیانیان به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ن، به‌به‌راورد به‌ئافره‌ت كه‌ته‌نها (80%) ژییانیان به‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه جیاوازی هه‌یه له‌ته‌مه‌نی ژنان‌و پیاواندا له‌وڵاته جۆرا‌و جۆره‌كانی ئه‌وروپا به‌نمونه له(لیتوانیا) ئه‌م جیاوازییه ده‌گاته (11) ساڵ، به‌ڵام به‌گشتی له(27) وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، ته‌مه‌نی ژن‌و پیاویان به‌م شێوه‌یه دیاریكرد (82) ساڵ‌و (4) مانگ ته‌مه‌نی ئافرتان‌و (78) ساڵ‌و (4) مانگیش ته‌مه‌نی پیاوانه
No comments:
Post a Comment