Loading...

Friday, February 10, 2012

10 پیشە بەناوبانگ

یشه‌ خۆشه‌کان
1/به‌س خه‌وتن:
خوێندکارێک له‌ زانکۆی بێرمینگهام به‌ناوی رۆیزین مادیکان که‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ له‌ کۆمپانیای سیمون هۆرن به‌ موچه‌ی مانگانه‌ی 1000 یۆرۆ دامه‌زرا تاکه‌ ئیشیشی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ڕۆژێک له‌ سه‌عات10ی به‌یه‌نی تا 6ی ئێواره‌ له‌سه‌ر سیسه‌مێک پاڵده‌که‌وێت وه‌ک نمایشکردنێک بۆ کڕیاره‌کان
2/ده‌مت شیرینکه‌:
هاری ویلشه‌ر که‌ هێشتا خوێندکاره‌ له‌ کۆمپانیایه‌ک دامه‌زراوه‌ له‌ به‌یانی تا ئێواره‌ ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ شیرینی ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی و لێیان ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تامه‌که‌یان باشه‌ ..ڕۆژانه‌ ده‌یان شیرینی تاقی ده‌کاته‌وه‌
..
3/به‌ دڵی خۆت یاری بکه‌:
کۆمپانیایه‌کی بواری به‌رهه‌مهێنانی یاری کۆمپیوته‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێک دابنیشێت و پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ بکات که‌ بۆ یاریکردن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌ن تاکه‌ مه‌رجی وه‌رگرتن ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ شاره‌زابێت له‌یاریکردندا
.
4/مه‌له‌ش خۆشه‌:
پیاوێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ کارێکی ده‌ستکه‌وتوه‌ و مانگانه‌ بڕێک پاره‌ی باش وه‌رده‌گرێت کاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ و بچێته‌ وڵاتێک بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریه‌ ئاویانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیه‌که‌وه‌ داندراوه‌ خۆی بجێت یارییان له‌سه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له‌ باشی جۆره‌که‌یان
5/وێنه‌ بگره‌:
کۆمپانیای گۆگڵ کۆمه‌ڵێل خه‌ڵکی دامه‌زراندوه‌ ته‌نها ئیشیان ئه‌وه‌یه‌ پایسکیلێک لێبخوڕن که‌ کامیراو ئامێری GPSی پێوه‌یه‌ و له‌ شاره‌کانی جینهادا بسوڕێنه‌وه‌ و وێنه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی {GOOGLE MAPS}
.
ئینجا نۆره‌ی پیشه‌ ناخۆشه‌کانه‌
1/پاسه‌وانی کۆشکی باکنگهام:
له‌ناو سوپای به‌ریتانیادا ئه‌م پیشه‌یه‌ به‌ خراپترین پیشه‌ ناسێنراوه‌ کاره‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌ به‌ درێژایی ڕۆژ به‌بێ جوڵه‌ و پێکه‌نین له‌به‌ر ده‌رگای کۆشکه‌که‌ بوه‌ستیت و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش ده‌ستیان تێوه‌دایت هه‌ر نه‌جولێیت ده‌بێت هه‌مو جارێکیش به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌ربکه‌ویت
2/پاککردنه‌وه‌ی زێراب:
به‌شێکی کرێکاره‌کانی هیندستان مانگانه‌ به‌ بڕی سه‌د دۆلار ئه‌م کاره‌ ئه‌که‌ن هه‌موو ڕۆژێک ده‌چنه‌ ناو بۆری زێرابه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و تا که‌مه‌ریان له‌و پیسیه‌دایه‌ پاشه‌ڕۆی ماڵان ده‌رده‌هێنن و ئاوه‌ڕۆکان پاک ده‌که‌نه‌وه‌
.
3/به‌دیار مێشه‌وه‌:
چه‌ند زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مێشوله‌ی مه‌لاریا ده‌که‌ن بڕێکی زۆری ئه‌و مێشه‌یان کۆکردوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێکی پێستی خۆیان دایده‌نێن و بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌یان بدات و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن هه‌موو سه‌عاتێک 3000مێش پێوه‌یان ده‌دات
.
4/ڕاوی مه‌یمون:
له‌باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵانی ولاتی که‌نه‌دا چه‌ند کارمه‌ندێک داندراون ته‌نها پیشه‌یان ئه‌وه‌یه‌ ڕاوی ئه‌و مه‌یمونه‌ بنێن که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌که‌وه‌ دێته‌ ناوه‌وه‌یان ده‌چنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێت چه‌ند سه‌عاتێک به‌دوای مه‌یمونه‌وه‌ بن

5/بۆنی ناخۆش بکه‌:
کۆمپانیایه‌کی بواری به‌رهه‌مهێنانی بۆنبڕه‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێکی دامه‌زراندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی بنباڵی ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ن که‌ وه‌ک خۆبه‌خش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی بۆنبڕه‌کان تا بزانن به‌رهه‌مه‌که‌یان کاریگه‌ره‌

No comments:

Post a Comment