Loading...

Friday, February 10, 2012

هێدفۆن ساڵانه‌ 5 هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت





ڕێژه‌ی‌ ڕووداوه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، كه‌ تووشی‌ ئه‌و پیادانه‌ ده‌بێت، له‌كاتی‌ ڕۆیشتندا هیدفۆنی‌ گوێ‌ به‌كارده‌هێنن، ڕێژه‌كه‌ش بۆته‌ سێ هێنده‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی‌ دواییدا.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ، زۆربه‌ی‌ قوربانییه‌كان لاوه‌ تازه‌پێگه‌یشتوو گه‌نجه‌كانن، زۆربه‌ی‌ ڕووداوه‌كانیش له‌ناوچه‌ گوندییه‌كاندا ڕووده‌دات، له‌ 10 ڕووداویشدا یه‌كێكیان له‌شاردا ڕووده‌دات.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، له‌ 118 ڕٍووداو 81 ڕووداویان كوشنده‌ بوون، كه‌ ده‌كاته‌ (70%)ی‌ كۆی‌ ڕووداوه‌كان.
به‌وته‌ی‌ ئاماده‌كارانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، هۆكاری‌ ڕووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕۆچوونی‌ قوربانییه‌كان له‌ناو میوزیكه‌كاندا، به‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌ده‌نگی‌ ده‌ره‌وه‌ نامێنێت‌و تووشی‌ ڕووداویان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، ساڵانه‌ 4 تا 5 هه‌زار كه‌سی‌ پیاده‌، به‌هۆی‌ خۆپێداكێشانی‌ ئۆتۆمۆبیل پێیاندا ده‌مرن، كه‌ ده‌كاته‌ 10% بۆ 12% كۆی ئه‌و گیانله‌ده‌ستدانه‌ی‌، له‌ڕووداوه‌كانی‌ ڕێگه‌وباندا ڕووده‌ده‌ن له‌ئه‌مریكادا

No comments:

Post a Comment