.
هەندێ زانیاری لەسەر کاتی ماچکردن، لەکاتێکدا ماچکردن ڕوو ئەدات لە نێوان
خۆشەویستەکاندا، درک بە هەستە ڕاستەقینەکان ناکرێت، بەڵام لێرەدا چەند زانیارییەک
لەمبارەیەوە دەخەینە روو
1- لەنێوان هەموو 3 ژن و
پیاوێکدا ، دووان لە ئەوان لەکاتی ماچکردندا سەریان دەجوڵێنن وەک زیاتر وەرگرتنی
چێژ.2- لەکاتی ماچکردنێکی ڕۆمانسی پڕ هەستکردندا، 34 ماسولکەی دەم و چاو دەجوڵێت.
3- (لێو)ەکان لەڕووی پێکاتەوە لەیەکتر جیاوازن هەروەک چۆن پێستی دەست و پەنجەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.
4- هەموو ماچکردنێک گەشە دەدات بە پێستی دەم و چاو، سوڕی خوێن چالاک دەکات، ئازاری سەر ناهێڵێت.
5- لەکاتی هەر ماچکردنێکدا (دەماخ) ئەو هەستە ئاراستەی مرۆڤەکە دەکات وەک چۆن لەبەرزاییەکی زۆرەوە بەرەو سەر زەوی داببەزیت.
6- ئەو پیاوانەی پێش چوونە سەر کار ماچی هاوسەرەکانیان دەکەن، ڕوویەکی گەش و سیمایەکی جوانیان هەیە و لەسەر کارەکەشی بیرکردەنەوەیەکی فراوانی دەبێت.
7- لە ڕابردوودا بە هێمای X ئاماژەیان داوە بە(ماچ)، واتا لەسەدەکانی ڕابردوودا لە نوسینەکانیاندا هێمای X یان وەک ئاماژە بۆ (ماچ) بەکار هێناوە
No comments:
Post a Comment