ismail chomani
Tuesday, May 28, 2019
Saturday, July 11, 2015
Tuesday, January 13, 2015
Monday, June 3, 2013
حەپسە خانی نەقیب
كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خانی کچی مه‌عرووفی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حه‌فید و ناسراو به "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب"، له ساڵی 1891دا له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
حه‌پسه‌خان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره ئایین و زانست په‌روه‌ره خزمه‌تگوزاره‌ی كورد په‌روه‌رده بووه و بووه‌ته یه‌كێك له ئافره‌ته هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان، چونكه ژنێكی به‌خشنده‌ی چاوتێر و خێرخواز بووه و گه‌لێك زمان شیرین و ده‌روون پاك بووه، دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌رده‌م پڕ له ئافره‌تی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بووه و هه‌ر ئافره‌تێك تووشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یا دارایی بووبێ و زۆریی لێكرابێ، په‌نای بردۆته به‌ر حه‌پسه‌خان و ئه‌ویش به‌دڵێكی فراوانه‌وه له كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه بۆی چاره‌سه‌ر كردووه و زۆر جاریش یارمه‌تییه‌كی باشی دارایی ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی داوه، تاوای لێهاتوه نه‌ك هه‌ر له ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێز‌و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه و له‌و كاته‌ی كه ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه‌خان بوو بووه قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد و ئافره‌تان لێیه‌وه فێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو، ئافره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه كورده، هه‌ستی كوردایه‌تییان ده‌رورووژا و بیری ڕامیاریان له‌لا په‌روه‌رده ده‌بوو.
له‌وكاته‌ی كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئافره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه‌خاندا هه‌رباسی ڕه‌وشت پاكی و كورد په‌روه‌ریی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادیی خاكی كوردستان ده‌كرا.
ئه‌م ئافره‌ته تێكۆشه‌ره كوردپه‌روه‌ره دڵسۆزی كوردستان، له ساڵی 1930دا نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژووی بۆ ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان" له "جنێف" نووسی و به ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داوا كارییه ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه ده‌نگێكی باشی دایه‌وه، به تایبه‌تی له‌وسه‌رده‌مه تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.
كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا له مه‌هاباد دامه‌زرا، حه‌پسه‌خان به‌هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشتگریی ئه‌و كۆماره ئازیزه ساوایه‌ی كوردی كرد به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سوپاسنامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێنا.
حه‌پسه‌خان له بواری زانست و په‌روه‌ریی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری له‌ناو ئافره‌تانی كورددا، ڕۆڵێكی باڵای بووه، بۆیه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی شانازیی پێوه‌كردنی ژنانی كورد بووه، به‌ڵكو جێگه‌ی شانازی سه‌رجه‌م میلله‌تی كوردبووه، چونكه جگه له هه‌ڵوێستی چاكه خوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی هه‌ژار و كورد په‌روه‌ریی پڕ له دڵسۆزی و ڕاستگۆیی، هه‌ڵوێستێكی به‌رزیشی بووه به‌رامبه‌ر به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بۆ له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واریی كه ئه‌وساكه ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بوو و له سه‌دا یه‌كی ئافره‌تانی كورد خوێنده‌وار نه‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانوێ خۆی كرده قوتابخانه، تا ئافره‌تان ئێواران فێری خوێندن و نووسین ببن، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بووه له شاری سلێمانی و له هه‌موو كوردستاندا.
ئه‌م ئافره‌ته مه‌زنه چاكه‌خوازه‌ی كورد له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵیدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێككه‌وتی 12ی نیسانی 1953دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئافره‌تانی كوردستان به‌جێهێشت.
ساتێك لەگەڵ میوەكاندا
ئەگەر ڕۆژێك بۆ چەند ساتێك لەگەڵ میوەكاندا بدوێین،هەست دەكەین ئەوانیش ناڕازین و گلەییان هەیە،لەدەست مرۆڤی دەست پیس هەراسان بووینە.
تەماتە دەڵێ:جاران من تامێكی مەیلەو مزرم هەبوو،لەهەموو شت هەرزانتر بووم،بۆیە لە هەموو ماڵێكدا هەبووم و خۆشیاندەویستم،زۆرجاریش لەبەر ڕوومەتی سوورم هەر بەخاوی دەیانخواردم...ئێستا هەر ڕۆژەی تەماتەی وڵاتێك دێنن و ڕەق و بێ تام وتەنها دیكۆرە،منیشیان پێ سووك كردووە..
شووتی دەفەرموێ: مرۆڤی ئەو زەمانە قەت تێر نابن،هێندە بێ سەبرن لێناگەڕێن بەئارەزووی خۆم پێ بگەم،ڕۆژێ مەوادی كیمیاوی دەخەنە قنم و ڕۆژێ حەبی دیكسۆنم دەدەنێ،هەتا زوو زەبەلاح بم بۆیە كە گەورەش دەبم،ڕەزام گران دەبێ چونكە یەك قل تامم نیە..
پەتاتە لەملاوە هاواریەتی دەڵێ : جاران یەكسەر دەكرامە چێشت و ژەمێكی باش خەڵكم تێر دەكرد،مرۆڤی ئێستا هەر ناشوكرن،دەمكەن بە چپس وەك چەرەس دەمقرتێنن،لەگەڵ هێلكەی ئامۆزام تێكم دەشێلن،دەمكەن بەكێك،سوورم دەكەنەوە دەمكەن بە كوببە،دەمخەنە درزی دۆڵمەوە،لەگەڵ گۆشتاو تێكەڵم دەكەن،دەمكەن بەشلە،هێشتا هەر پرتەو بۆڵەیان دێ...
پرتەقاڵی عاشقیش،دەڵێ من جاران هەر بە ڕووتی جوان بووم و هەر بە ڤیتامین سی پێستی مر‌ۆڤم وەك ڕوومەتم ئاڵ دەكرد،ئێستا بە فرت وفێڵ گەورەم دەكەن و بەرگی دەرەوەم لەناوەوە جوانترە،بۆیە زۆر جار هەر بۆ دیكۆر دامدەنێن..
كاڵەكیش لەلێدوانێكی دا دەفەرموێ : من بەو بێ ئاوییە،ئەم هەموو ئاوە خۆشە لە هەناوم دەبەخشم،خۆ ئەگەر پێویستم بە ئاو بوایە،ئەوا دەمێك بوو ئینقیرازم دەكرد..
لەولاترەوە هەرمێ بە كز‌و ماتی هەڵكورمابوو،دیگووت پێشان ئێمە تام وقیمەتی خۆمان هەبوو،هەموو كەس نەیدەتوانی بمانكڕێ،ئێستا هەر ساڵەو نەوعە میوەیەكی عەنتیكە پەیدا دەبێ،كەس نازانێ زەرەری هەیە یان زیان،مرۆڤیش هەر بەدیكۆرو تام هەڵدەخەڵەتێ...
خیاریش سەرباری نەهامەتیەكانی خۆی،دەردی دڵی ترۆزی ئامۆزای بەیان دەكاو پێی وایە مرۆڤ لەم چەند ساڵەی دواییدا،زۆر بێ ڕەحمانە ترۆزی ئیهمال كردووە،پێشتر ئەویش ڕێز‌و حورمەتی خۆی هەبوو،لە كۆشك و سەر سفرەی ڕازاوە دەبینرا...
بەهەرحاڵ ، زەمەنێكە تێیكەوتووین،هیچ دوور مەبینە وەك خەیاڵی زانستی،ڕۆژێك ئەو میوە بەتامانە بەرەیەكی یەكگرتوو پێك بهێنن و دژی مرۆڤ مان بگرن و یەك بەرهەمی خۆیان نەخەنە بازاڕەوەو بە ئابڵوقەی میوە مرۆڤی بێوەفاش لەنازو نیعمەتی خۆیان بێ بەش بكەن..
دیكتاتۆره‌كان بۆچی رقیان له كتێبه
من تێناگه‌م بۆ هه‌رچی دیكتاتۆر هه‌یه
له‌م سه‌ر ئه‌رزه رقی له كتێبه ئایا كتێب ئه‌وه‌نده مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كورسی
دیكتاتۆره‌كان تا به‌رده‌وام نوسه‌ری كتێبه‌كان له ژێر چاودیری دابن ئایا كتێب له
چه‌ك زۆر كاریگه‌ر تره ،من یه‌ك شت ئه‌زانم كتێب به‌ته‌نیا دونیات لا جوان ناكا
به‌ڵكو واتلێده‌كات یاخی بی وبه‌گژ هه‌موو زولم وجه‌ور وسته‌مێكدا یچیته‌وه ،له‌وانه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه بێ كه دیكتاتۆره‌كان به‌گشتی رقیان له كتێب و كتێب نوسه‌كانه بۆیه
هه‌موو كات یان هه‌ول ده‌ده‌ن داركاری كتێب نوسه‌كان بكه‌ن یا ئه‌گه‌ر رێكه‌وت بیانكوژن
به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ترسیان له كتێب هه‌ر هه‌یه وترسی كتێب نوسه قه‌له‌م تیژه‌كانیان
هه‌ر له دله ئه‌و كتێب نوسانه‌ی ده‌سته‌مۆ نابن و یاخین.
ئازادى
مرۆڤ بەئازادی لەدایك دەبێت،بەڵام مەرج نیە بەئازادی بمرێ.
كۆیلایەتی وبەندەواری مرۆڤ هەمیشە پەیوەست نین بەتەنیا بەهەل ومەرجە بابەتیەكانەوە زۆر جاریش دەشێ مرۆڤ ببێتە كۆیلەی هەواوهەوەسەكانی خودی خۆی،وەدەشێ بە پێچەوانەوە ببێ بەكۆیلەی ترس ودڵە ڕاوكێ و نائومێدی وگۆشە گیری.
ئازادی هەر بەتەنیا بەڕەهایی نوسین و ڕادەربڕین وقسەكردن و بەشداریكردنی سیاسی نیە،هەروەكو بەتەنیا ئازادی جەستەش نیە.
ئازادی وێردی سەرزمانی مرۆڤ بوەو دەبێ،بووە بەسرودو بەئاوات وئامانجی پیرۆز‌و بە هەزاران هەزار شیعر‌و ڕۆمانی بۆ نوسراوەو،لەپێناوی دا بەڕوبار خوێن ڕژاوە.
هەرزەكارێك پێی وایە،ئازادی یانی نەبوونی هیچ كۆسپ و تەگەرەیەك و ڕێگرێك لەبەردەم بەدیهێنانی خواستە خەیاڵاتی و جەستەییەكانی خۆی دا.
جیهادی یەك پێی وایە سڕینەوەی تەواوی ئاسەوارەكانی ئەو مرۆڤانەی كە وەكو ئەو نین،مافی ڕەهای خۆیەتی و بەمشێوەیە ئازادی هەردوو دونیا بۆ مرۆڤ بەدی دێنێ.
سیاسەتمەدارێك لێرە بێ یان لەولا یان لەولاتر : پێی وایە ، دروستكردنی هەل ومەرجی دەنگ دان بەهەڵبژاردنی یەكەم یان دووەم ، دابین كردنی ئازادی سیاسیە.
نەتەوەیەكی ژێر دەست تا ڕزگاری دەبێ لەدەستی نەتەوە چەوسێنەرەكەی،بەهەزاران هەزار ڕۆڵەی نەتەوەكەی دەكاتە قوربانی ئەو ئازادی یە،بەڵام مەرج نیە دواجار بۆخۆشی هەموو ئازادی یەكان بدا بەڕۆڵەكانی نەتەوەكەی خۆی.
كەسێكی بڕوا دار پێی وایە هەموو ئازادی وخواستەكانی هەردوو دونیای مرۆڤ،لەدینەكەی ئەودایە
شاعیرێك پێی وایە شكاندنی چوارچێوەیەكی شیعری باو‌و سواو ، ڕیزكردنی ووشە بەپێی خواستە خەیاڵی یەكانی خۆی و بەئاشكرا نوسین وخوێندنەوەیان ، داهێنانی ئازادی یە.
هەموو سیستەمێكی دەسەڵات،هەموو جۆرە دەسەڵاتەكانی دینی و دونیاییش،تەنانەت سیستەمەكانی هونەری و ئەدەبی و وەرزشی و...... هتد ، بەشێوەیەك لەشێوەكان چوارچێوەو قاڵب بەندی خۆیان هەیەو ئازادیەكانیش دەكەونە ناوئەو قاڵب و چوارچێوانەوە.
شكاندنی بازنەكان،ئازادی یە .!
دەرچوون لە داب ونەریتەباوەكان ئازادی یە .!
یاخی بوون ئازادی یە .!
هەڵاتن ئازادی یە.!
دواجار : ئازادی چەمكێكی ڕێژەیی پیرۆز كراوە،بەهاو واتاكانی بەندە بەكات و سات و شوێن و هەل و مەرجی تاك وگروپ و كۆمەڵ و .... تادەگاتە ئەودیوی سنورەكانی خەیاڵ و حەقیقەت و،دواجاریش واتاكانی مەرگ و ژیان.
Monday, December 17, 2012
Sunday, July 8, 2012
Thursday, July 5, 2012
حەمدی
ئەم ئەهلی كەمالە هەموو حەیران ومەبهووت
ئەم ئەرزە لەدووت بۆچی نەلەرزایەوەنەبزووت
ئەی توركی پەری چەهرە بەو سەوگەندەوە دەیڵێم
بۆتۆیە دڵی خەڵكی وەكو غونچە نەپشكووت
بۆمردنە ئەیدا بەیەكا ئێستە حەلەب لەب
ڕووناكی لە ددڵیا نییە بەیروت بەبێ ڕووت
ئەوشامە كەشامی بەمەسەل سوبحی جەژن بوو
بێ تۆ سەحەری شامی غەریبانە بەبێ قووت
ئەم دینە مەدینەی نییە مەككە مەكە دەخڵی
بێ یومنی یەمەن تائیفە ئەڵبەت بووە پەڕپووت
بێ نووری بەسەر بەسڕەیە بێ شوبهە زەلیلە
بێ كەڵكە بڵێم بیكەمە قوربانی كوێت كووت
وێرانە عەمارە لەزەمیندایە سەماوە
دێوانەیە دیوانییە بۆ سیلسیلەی مووت
خۆی ناوەتە قوڕقوڕنەڕەوانە دووچاوی
دووشەت بگەڕێ ڕوویی جیهان بۆ خەتی ئەبرووت
ئەم شاری سولەیمانییە وەك تەختی سولەیمان
وا كەوتە هەوا ئاگری گرت بوو بەقەرەبرووت
[حەمدی] كەبەقەد زەڕڕە حەیاتێكی كەما بێ
هەربۆئەوەیە بێتە فیدای نێرگسی جادووت
حەمدی ئەڵێت
هیچ كەسێ ناوی شكەنجەی پەرچەمی دولبەر نەبات
با حەیای مەجمەرنەچێت وئابڕووی عەنبەر نەبات
خەنجەری ئەبرۆت ئەبوایە نەدرایەتە دەست چاوی مەست
كەوتە خوێن ڕشتن وخوا ڕەحمێ بكات وسەرنەبات
لەم خەراباتە چ مەردێ غەیری ڕەندی بادە كەش
بۆ لەمەیدانا كەسەری دەرببا سەردەرنەبات
دامەنی هەڵكردووە بەو بەردەوە ڕازی نییە
ئەم ڕەقیبە زۆر نەفامە هەڵمەتی پشدەر نەبات
بگرە زوو خوێنی ڕەگی سەودایی عاشق ئەی موژە
بابەشێتی سەری ئولفەت بەردەمی نەشتەر نەبات
بەرگی تاقەی شینی سورمەی كردە بەرڕەنگە فەلەك
ڕووبپۆشێ حورمەتی خۆیی ومەهـ و ئەختەرنەبات
حوكمداری كیشوەری سەبرە گەدایی كۆیی یار
پێی بڵێن حەسرەت بەجاهی شاهی حەفت كیشوەر نەبات
عاشقی هیممەت بڵندە وەختی كوشتن ئەوكەسە
دامەنی جەللادێ نەگرێ و دەستی بەر خەنجەر نەبات
Saturday, June 30, 2012
جارێكیان (خوای گه‌وره) پرسیار له فریشته‌ی گیانكێشان ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت ،... ئه‌رێ ڕێكه‌وتووه له‌كاتی گیانكێشانی كه‌سێكدا بگریت ؟ فریشته‌ی گیان كێشانیش (ملك الموت) وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێت:
جارێك پێكه‌نیووم، جارێكیش گریاوم، جارێكی تریش زۆر ترساوم ...
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: چی وای لێكردی پێبكه‌نی؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ،جارێكیان فه‌رمانت پێ كردم گیانی كه‌سێك بكێشم كه چوومه لای ...ئه‌ویش لای پینه‌چییه‌ك بوو پیاڵاوه‌كانی چاك ده‌كردو پێی ده‌وت باشیان چاك بكه‌ره‌وه با به‌شی یه‌ك ساڵی ترم بكات ، بۆیه منیش پێكه‌نیم هات و پاشان نه‌م هێشت پێلاوه‌كانی ته‌واو ببێت و له پێیان بكات گیانیم كێشا ....
دووباره خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌ی چی گریانیتی ؟....
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت ، جارێكی تر فه‌رمانت پێ كردم بڕۆم گیانی ئافره‌تێك بكێشم ، كه‌چووم دۆزیمه‌وه له بیابا...نێكی چۆڵدا منداڵی ده‌بوو ، پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێبووه‌وه به‌ده‌م گریانی منداڵه‌كه‌وه گیانی دایكه‌كه‌م كێشا ، ئه‌و هه‌ڵوێسته زۆر گریانمی چونكه له‌و بیابانه چۆڵه‌دا منداڵێكی ساوای تازه‌له‌دایك بووم به‌ته‌نها جێ هێشت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت ..
پاشان دواجار خوای گه‌وره پرسیار له فریشته‌ی گیان كێشان ده‌كاته‌وه‌و پێی ده‌فه‌رموێت ، ئه‌ی چی ترساندویتی ؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌دا ده‌فه‌رموێت ،جارێكی تر فه‌رمانت پێ كردم كه گیانی یه‌كێك له پیاوه زاناكان بكێشم به‌ڵام كاتێك بۆ ژووره‌كه‌ی ده‌چووم ڕووناكی و نورێك به‌ڕه‌و ڕووم ده‌هات نه‌ی ده‌هێشت بچمه ژووره‌وه و ده‌یگه‌ڕاندمه‌وه ، هه‌ربۆیه‌ش زۆر له‌و ڕووناكییه ترسام كه گیانیم كێشا ...
بۆیه دواجار خوای گه‌وره پرسیاری لێكردوو فه‌رمووی ئه‌زانی ئه‌و پیاوه كێ بوو ؟ ئه‌وه ئه‌و منداڵه‌بوو كه له بیابانه‌كه‌دا به‌ته‌نها مایه‌وه و من خۆم سه‌رپه‌رشتیم كرد و ده‌ستم لێبه‌رنه‌دا.
یه‌سه‌رهاتێكی سه‌یر
پیاویك له چایخانه به ته‌نیا دانیشتبوو ، له‌ناكاو یه‌كیك هات و چایه‌كه‌ی لێ خوارده‌وه ،ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی كرد به گریان ، پیاوی دووه‌م وتی: كاكه بۆ ده‌گری؟ چایه‌ك چیه؟
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گوتی ده‌زانی ئه‌ورۆ خراپترین رۆژم بوو له ژیان...م
به‌یانی دره‌نگ چوومه ئیش ، به‌ریوه‌به‌ره‌كه‌م ده‌ری كردم
كه ویستم بێمه‌وه ماڵه‌وه بینیم سه‌یاره‌كه‌م دزراوه
ناچار به تاكسی هاتمه‌وه ، كه‌دابه‌زیم ، چه‌كێكی گه‌وره‌ی بانكیم له ناو تاكسیه كه له‌بیر چوو ، تاكسیه‌كه‌ش رۆیشت و بۆی ده‌رچوو
كه هاتمه‌وه ماڵه‌وه ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕوێكی گرژه‌وه پێشوازی لێكردم
منیش به توره‌ی هاتمه ده‌ره‌وه و بۆ ئیره
ویستم خۆم بكوژم ،ته‌نها كه‌میك پاره‌م پێ‌بوو
ئه‌ویش ژه‌هرم پێی كری و كردمه ناو ئه‌و چایه
جه‌نابیشت له‌لاوه هاتی و چایه‌كه‌ت قوزه‌لقورت كرد
شیعری مەولەوی بە زاراوەی هەورامی
چەم پەی فەرشی پات موژەش چوون خارەن
بەڵام چێش كەرۆ چارش ناچارەن
چەنی تاوۆ تەرك پا بۆست كەردەن
سەوگەندش وە زوڵف سیای تۆ وەردەن..
.. واتە .. هەرچەند چاوەكانم بۆ ئەوە ناشێن لەبەر پێتا بكەون چونكە برژانگەكانم وەك جڕك وان و قاچت بریندارئەكەن بەڵام چاریان ناچارە چونكە سوێندیان بە زوڵفی ڕەشی تۆ خواردووە كە ئەبێ قاچت ماچ كەن لەبەر ئەوە كە زوڵفەكانت ئەوەندە درێژن گەیشتوونەتە قاچت و ناتوانن دەس لەو سوێندەیان هەڵگرن.. مەولەوی
مەحوی
لە كن من ئەسڵی نیەونەبووە عەیشی تەنها خۆش
نیە بەهەشتی خودا هەم بەبێ ئەحیببا خۆش
..واتە.. لای من درۆیە ژیانی بە تەنیا هەرگیز خۆش نەبووەو نابێ تەنانەت بەهەشتی ماڵی خوایش ئەگەر بنیادەم بەتەنیا تیا بژی خۆشی تیا دەسگیر نابێ
مەحوی ئەڵێت
بەدەم مەوجی خوێنی ئەشكەوەم بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم كەیلی دەردو غەم بڕوانە چۆنم بۆت!
... واتە بەراوردێ لە نێوان بێ ڕەحمی خۆت ودڵسۆزی مندا بكە لەتاو دەردی تۆكەوتوومەتە سەرلافاوی خوێناوی فرمێسكم ودەروونم پڕە لەزووخی غەم ومەینەتی تۆ‌و هێشتاش هەر دەست وبەردارت نابم..
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو كوشتمت سەیری كە چۆنی بۆم!
دوعا بۆ دەست وتێغت من دەكەم بڕوانە چۆنم بۆت!
.. واتە .. سەیری خۆت بكەو سەیری منیش بكە بەدكار ئارەزووی لەوەیە من لە نێواندا نەمێنم تۆش لەسەر ئارەزووی ئەو دەمكوژی كەچی منیش لە جیاتی گلەیی ودوعای شەڕ لێ‌كردن دوعا بۆ دەست وتێغت دەكەم ..
بەسەرهاتی كچێكی نابینا
کچێکی نابینا له دێیه‌کی بچوکدا ئه‌بیت ،، کوڕێکی زۆر جوانی خۆشئه‌وێت ... چیرۆکی خۆشه‌ویستیه‌کی گه‌وره ئه‌که‌وێته نێوانیانه‌وه به‌ڵام ته‌نها کێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته ئه‌وه بوو که کچه‌که چاوه‌کانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی نه‌ئه‌بینی، به خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌وت ئه‌و کاته شووت پێئه‌که‌م که ئه‌تبینم به‌چاوه‌کانم رۆژێک له رۆژان یه‌کێک جاوی خۆی پێشکه‌شی ئه‌م کچه خه‌مگینه کرد دوای نه‌شته‌رگه‌ری توانی ببینێت و چاوی چاک بۆوه بۆ یه‌که‌م جار چوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببینێک که چه‌نێکه نه‌یبینیبوو به‌ڵام هه‌ر زوو دنیا له‌به‌رچاوی ره‌ش بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی بینی کوره‌که‌ی خۆشه‌ویستی نابینایه و هیچ نابینێت... کوڕه‌که چووه پێشێ و پێی‌ووت : دوای ئه‌وه‌ی چاوت چاک بوه‌وه ئه‌ته‌وێت شوم پێ بکه‌ی؟ کچه‌که زۆر به‌ساردیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه به نه‌خێر! کوڕه‌که زه‌رده‌خه‌نه‌یه گرتی و ووتی: ( هیوادارم پارێزگاری له‌چاوه‌کانم بکه‌ی که پێم به‌خشیویت)
منداڵێک چوە سەرتاشخانەیەکەوە
سەرتاشەکە سەیری موشتەریەکی تری کرد‌و وتی :
ئەمە گێژ ترین مناڵە بۆستە با بیسەلمێنم
کابرا ٢٥٠ی لە دەسێکی دانا‌و دە هەزار لە دەستەکەی تری
بە کورەکەی وت کامیانت ئەوێ؟ وتی ٢٥٠ــکە
سەرتاشەکە وتی ئەها نەموت!؟
هەموو جارێک ئەمە دوبارە ئەبێتەوە
موشتەریەکە لە دەرەوە مناڵەکەی بینی ئایس کرێمی ئەخوارد لێی پرسی :
بۆ ٢٥٠ــکەت برد؟
مناڵەکە وتی:
ئاخر ئەگەر دە هەزارەکە ببەم ئیتر یاریەکە تەواو ئەبێت!
.
گەمژە ئەوەیە کە خەڵک بە گەمژە ئەبینێ
Friday, April 27, 2012
ئامۆژگاری حەكیمێك بۆ كوڕەكەی
* گاڵتە بەخەونی كەس مەكە چەند سەیرو سەمەرەش بێت دەستبەرداری خەونەكانی خۆشت مەبە چەند سەختیش بن،ژیان بێ خەون تامی نیە.
* كەعەشق دەكەیت وابیكە وەكو ئەوەی تۆ یەكەم و دوایین عاشقی ئەم دنیایە بیت،كەڕقیشت لە یەكێك بووەوە دادپەروەرانە ئەو ڕقە بكە ، لەدوژمنایەتیشدا ناپیاو مەبە ، كەسە جوامێرەكان تەنانەت لەگەڵ دوژمنەكانیشیان دادپەروەرن.
* كەتوڕە دەبیت هەوڵدە زۆر قسە نەكەیت ،هەوڵبدە بەسەر ووشەكاندا زاڵبیت و هەوڵبدە ووشەكان بەسەرتا زاڵنەبن ، چونكە زۆربەی ئەو ووشانەی لەكاتی توڕییدا دەوترێت وشەی دەبەنگانەن..
Sunday, April 8, 2012
كورتەباسێك لە ناساندنی مەحوی
مه‌حوی؛ ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌دی کوڕی مه‌لا
عوسمانی باڵخییه له نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕه‌ش). باپیریشی وه‌ك باوکی
ناوی مه‌لا عوسمان بووه و وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستکردنی سلێمانیدا هاتۆه‌ته
شاری نوێوه. (باڵخ)یش دێیه‌که له ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له شارستانی سلێمانی.
مێژوونووسی کورد، (موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ) ده‌ڵێت
له ساڵی١٢٥٢ی کۆچی (١٨٣٦ ـ ١٨٣٧ی زایینی) دا له‌دایك بووه. مامۆستا عه‌لائه‌ددینی
سه‌جادیش ده‌ڵێت له ساڵی ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی کۆچی)دا له‌دایك بووه. کاکه‌ی فه‌لاحیش ده‌ڵێت
له ١٢٤٧ی کۆچی (١٨٣١ ـ ١٨٣٢ ی زاینی) دا له‌دایك بووه. باوکی خه‌لیفه‌ی شێخ
(عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه بووه. حه‌وت ساڵان بووه خراوه‌ته به‌ر خوێندن و
ماوه‌ک لای باوکی خوێندویه‌تی. بۆ خوێندن چووه‌ته شاری (سنه) و (سابڵا‌غ)یش و لای
مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویه‌تی. پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و لای
ناوداره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه خوێندویه‌تی. ئه‌و جا چووه بۆ (به‌غداد) و بووه به
فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی کورد (مفتیی زه‌هاوی) و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی لای ئه‌و
وه‌رگرتوه‌ه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی ده‌ڵێ پاش ئیجازه وه‌رگرتنی له
ساڵی ١٨٥٩ی زاینی دا بووه به مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عظه‌م) له (به‌غداد)،
به‌ڵام له ساڵی ١٨٦٢ی زاینی دا به‌غدادی به‌جێ هێشووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ
سلێمانی و بووه به ئه‌ندامی دادگا. له ساڵی ١٨٦٨ی زاینی دا به هۆی مردنی باوکیه‌وه
ده‌ستی له کاری میری کێشاوه‌ته‌وه و بوه‌ته‌وه به مه‌لا و ده‌ستی کردوه به
ده‌رس وتنه‌وه به فه‌قێکان.(مه‌لا حه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا عه‌لیی قزڵجی) و (مه‌لا
مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی) و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌یدیی نایب ئۆغڵیی که‌رکوک) و (مه‌لا
عه‌زیزی موفتیی سلێمانی) له به‌ناوبانگترینی فه‌قێکانی بوون. هه‌ر به ڕێچکه‌ی
باوکیا ڕێگای ته‌ریقه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر و بوه به خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائوددین
کوڕی شێخ عوثمانی) ته‌وێڵه. وه‌ک مامۆستا (شێخ موحه‌مه‌دی خاڵیش) له (مفتی زه‌هاوی)
یه‌که‌یدا نوسیویه‌تی، (مه‌حوی) له ساڵی ١٢٩١ی کۆچی به‌رامبه‌ر به (١٨٧٤ ـ ١٨٧٥ی
زاینی) دا له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ک له سلێمانییه‌وه نه‌فی کراوه بۆ به‌غداد.
ناوبرا و هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فی کردنه‌و هۆیه‌که‌ی و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی
مه‌حوییه‌وه له‌وه‌وپاش بۆ سلێمانی، نه‌ی نووسیوه. (مه‌حوی)، له ساڵی ١٨٨٣ی
زاینی دا به پێی قسه‌ی مامۆستای (سه‌ججادی) چووه بۆ حه‌ج و له‌وێوه چوه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ
و له ڕێگای پیاوماقوڵانی کورده‌وه له ئه‌سته‌مبوڵ چاوی به سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی
عوثمانی) که‌وتوه. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ گرتوه و فه‌رمانی داوه خانه‌قایه‌کیان
له سوله‌یمانی بۆ کردوه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ته ئێستا به (خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه.
مه‌عاشێکیشی به ناوی خزمه‌تی کردنی هه‌ژارنه‌وه بۆ بڕیوه‌ته‌وه. که گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ سلێمانی تا مردنی له سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی١٣٢٤ی کۆچی (ته‌شرینی یه‌که‌می
١٩٠٦)زاینی دا هه‌ر خه‌ریکی ده‌رسیوتنه‌وه
بوو به فه‌قێکان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایین وخزمه‌تکرنی موسڵمانان و بڵاوکرنه‌وه‌ی
گیانی سۆفیه‌تی بووه. له یه‌کێ له ژووره‌کانی خانه‌قاکه‌ی خۆیدا به خاک
سپێراوه.
كەڵەشێر فریشتە ئەبینێت وگوێدرێژیش شەیتان
فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان
محه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت :-
( إذا سمعتم أصوات الديكه فسلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا
سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا ) .. واته ( ئه‌گه‌ر گوێ بی‌سی ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر بوون ئه‌وا ناوی خودا بێنن ،
... ئه‌گه‌ر گوێتان له زراندی گوێدرێژ بوو ئه‌وا شه‌یتان به لعنه‌ت كه‌ن بڵێن ( أعوذوا بالله من الشيطان رجیم)
چه‌ند جار ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان له وانه گوێ لێببوبێت و به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه نه‌رۆیشتبین نه‌مان زانی بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه چ دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌دواوه‌یــه ... كه جیهانی سه‌رسام كرد به‌م دوزینه‌وه زانستیه .
وه‌ك ئاشكرایه به‌پی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان ئاستی بینینی مرۆڤ جیاوه‌زه له گه‌ڵ ئاستی بینینی گوێدرێژ هه‌روه‌ها ئه‌میش جیاوازه له گه‌ڵ ئاستی بینینی كه‌له‌شێر ....
به‌و جۆره ئاستی بینینی مرۆڤ دیاری كراوه ، مرۆڤ ناتوانێت شه‌پۆلی خوارووی سور و هه‌روه‌ها ناشتوانێت شه‌پۆلی سه‌روی بنه‌وشه‌ی ببینێت ، به‌ڵام ئاستی بینینی گوێدرێژ و كه‌ڵه‌شێر له‌و ئاستی بینینه تێپه‌ر ئه‌كات .
پرساریه‌كه لێره دروست ئه‌یێت ......
ئایا چۆن گوێدرێژ شه‌یتان ئه‌بینێت و كه‌له‌شێر فریشته ئبینێت ؟؟؟؟
گوێدرێژ ئه‌توانێت شه‌پۆلی سور ببینێت ، شه‌یتانیش له ئاگر درووست كراوه ....واته له شه‌پۆلی سور.. بویه گوێ درێژ ئه‌توانێت شه‌یتان ببینێت .
به‌ڵام كه‌له‌شێر توانای بینینی شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی هه‌یه ، فریشته‌كانیش له رووناكی درووست كراون ... واته شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی بۆیه كه‌له‌شێر ده‌یانبینێت .
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ لێك ئه‌درێته‌وه بۆچی كاتێك ناوی خودا بهێنین شه‌یتان له‌و شوێنه نامێنێت كه ناوی خودای تێدا بگۆترێت ؟؟
چونكه له‌و شوێنه‌ی ناوی خودای تێدا بگوترێت فریشته‌كان تێیدا ئاماده‌بن بویه شه‌یتان هه‌ڵدێت .
بۆچی شه‌یتان هه‌ڵدێت له‌كاتی بینینی فریشته‌كان ؟؟
وه‌ڵامی چونكه شه‌یتان زه‌ره‌ی پێ ئه‌گات له كاتی بینینی رووناكی فریشته‌كان ..
به‌واتایه‌كی تر ..
ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌پۆڵی سور و شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی له شوێنێك كۆ ببنه‌وه
( إذا سمعتم أصوات الديكه فسلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا
سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا ) .. واته ( ئه‌گه‌ر گوێ بی‌سی ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر بوون ئه‌وا ناوی خودا بێنن ،
... ئه‌گه‌ر گوێتان له زراندی گوێدرێژ بوو ئه‌وا شه‌یتان به لعنه‌ت كه‌ن بڵێن ( أعوذوا بالله من الشيطان رجیم)
چه‌ند جار ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان له وانه گوێ لێببوبێت و به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه نه‌رۆیشتبین نه‌مان زانی بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه چ دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌دواوه‌یــه ... كه جیهانی سه‌رسام كرد به‌م دوزینه‌وه زانستیه .
وه‌ك ئاشكرایه به‌پی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان ئاستی بینینی مرۆڤ جیاوه‌زه له گه‌ڵ ئاستی بینینی گوێدرێژ هه‌روه‌ها ئه‌میش جیاوازه له گه‌ڵ ئاستی بینینی كه‌له‌شێر ....
به‌و جۆره ئاستی بینینی مرۆڤ دیاری كراوه ، مرۆڤ ناتوانێت شه‌پۆلی خوارووی سور و هه‌روه‌ها ناشتوانێت شه‌پۆلی سه‌روی بنه‌وشه‌ی ببینێت ، به‌ڵام ئاستی بینینی گوێدرێژ و كه‌ڵه‌شێر له‌و ئاستی بینینه تێپه‌ر ئه‌كات .
پرساریه‌كه لێره دروست ئه‌یێت ......
ئایا چۆن گوێدرێژ شه‌یتان ئه‌بینێت و كه‌له‌شێر فریشته ئبینێت ؟؟؟؟
گوێدرێژ ئه‌توانێت شه‌پۆلی سور ببینێت ، شه‌یتانیش له ئاگر درووست كراوه ....واته له شه‌پۆلی سور.. بویه گوێ درێژ ئه‌توانێت شه‌یتان ببینێت .
به‌ڵام كه‌له‌شێر توانای بینینی شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی هه‌یه ، فریشته‌كانیش له رووناكی درووست كراون ... واته شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی بۆیه كه‌له‌شێر ده‌یانبینێت .
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ لێك ئه‌درێته‌وه بۆچی كاتێك ناوی خودا بهێنین شه‌یتان له‌و شوێنه نامێنێت كه ناوی خودای تێدا بگۆترێت ؟؟
چونكه له‌و شوێنه‌ی ناوی خودای تێدا بگوترێت فریشته‌كان تێیدا ئاماده‌بن بویه شه‌یتان هه‌ڵدێت .
بۆچی شه‌یتان هه‌ڵدێت له‌كاتی بینینی فریشته‌كان ؟؟
وه‌ڵامی چونكه شه‌یتان زه‌ره‌ی پێ ئه‌گات له كاتی بینینی رووناكی فریشته‌كان ..
به‌واتایه‌كی تر ..
ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌پۆڵی سور و شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی له شوێنێك كۆ ببنه‌وه
ئه‌وا شه‌پۆڵه سوره كه نامێنێت و بزر ئه‌بێت
Sunday, April 1, 2012
مێژووی درۆی نیسان
لەڕۆژێكی مێژویی وەكو ئەمڕۆ 1/4 ی هەموو ساڵێكدا لەسەرتاسەری جیهاندا هەندێك كەس درۆیەك ئامادە دەكەن بۆ گاڵتەكردن بەكەسانی تر ئەم ڕۆژە بەڕۆژی جیهانی ،یان (درۆی نیسان) دادەنرێت وەك ئەوەی لەژیانمادنا تەنیا ئەو ڕۆژە درۆ بكەین ! ، ڕۆشنبیری میسری بەناوبانگ (ئەحمەد زەكی لەیەكێك لەنووسینەكانیدا دەڵێت : یەكی نیسان ڕۆژی هەموو گەمژەكانەو بە ئینگلیزیش پێی دەڵێن(ڕۆژی هەموو گەمژەكان) لە فەڕەنساوە گەیشتۆتە ئینگلتەڕە ، چونكەهیچ بنج وبناوانێكی بۆ گەلانی جەرمانی (كەئینگلیزەكان لەوانن ) ناگەڕێتەوە ، دەڵێن لەكاتی خۆی یەكی نیسان سەری ساڵ بووە ، بەڵام پاشای فەڕەنسا (شارلی نۆیەم ) لەساڵی 1564ز بڕیارێكی دەركرد كە دەبێ یەكی كانوونی دووەم لەجیاتی یەكی نیسان بكرێتە ڕۆژی سەری ساڵ ، بەمەش زۆربەی خەڵكەكە گوێڕایەڵی ئەم بڕیارەیان كرد‌و پیرۆزبایی ودیاریەكانیان بەبۆنەی سەری ساڵەوە لەیەكی نیسانەوە گواستنەوە بۆیەكی كانوونی دووەم ، ولەسەریشی بەردەوام بوون،بەڵام كۆمەڵە خەڵكێكی كەمینە ئەم بڕیارەیان پەسەند نەكردو هەرلەسەرمانگی نیسان مابوونەوەبەوەی كەببێتە سەری ساڵی نوێ، كاتێ یەكی نیسان دەهات لایەنگرانی بڕیاری نوێ گاڵتەیان بەخەڵكە كەمینەكە دەكرد وهەر لەسەر هەمان نەریتی كۆن دیاریان بۆ دەناردن كە پڕبوو لەگاڵتەجاڕی وگەمەپێكردن ،بەتیپەڕبوونی كاتیش ئەم كەمینەیە خەبەریان نەما، بەڵام ئەم نەریتە ناوبانگی خۆی وون نەكردو بوو بە نەریتێكی جیهانی، بەجۆرێك لەئیسپانیا ئەمڕۆژە بە (ڕۆژی گەمژە ) دادەنرێت ، هەروەها لەبریتانیا بە (ڕۆژی هەڵخەڵەتاندنەوە)و،لەژاپۆنیش بە(ڕۆژی شووشە) یە .
Saturday, March 24, 2012
مێژووی ئەدەبی كوردی
891,5979 مێژووی ئەدەبی كوردی
891,59791 مێژووی ( شیعری كوردی )
891,59792 مێژووی ( شانۆی كوردی )
891,59793 مێژووی (چیرۆكی كوردی )
891,59794
891,59795
891,59796
891,59797
891,59798
891,59799 رەخنەی ئەدەبی كوردی
891,5978 هەمەچەشنە ( هەمەرەنگ)
891,59781 پەند و ئامۆژگاری- بەسەرهات و رووداو بەگشتی
891,59782 بیرەوەری ئەدەبی - بەسەرهاتی پەیوەندی نێوان نوسەران و شاعیران
891,59783 ئەدەبی ئەزمونگەریی
891,59784 پەخشانی ئەدەبی ( بەدەر بێ لە چیرۆك و وتار‌و ئاخاوتن و نامەو گەپجاڕی)
891,59785 تێكەڵاوە ( كۆكراوەی بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی( شیعر , پەخشان , بەسەرهات )
891,59786 ئەدەبی تایبەت ( منداڵان - نابینایان – لاوان - .....)
891,59788 هەڵبژاردە ئەدەبی یەكان ( مختارات ادبیە )
وتارە ئەدەبیەكان
891,5974 وتارە ئەدەبیەكان ( المقالات الادبیە )
891,5975 ئاخاوتن ( الخگابە)
891,59751 ئاخاوتن بۆ خەڵك ( لەسەر مینبەر- بۆ رادیۆ – بۆ رۆژنامە – بۆ بۆنە تایبەتیەكان
891,59752 ئاخاوتن ( لە نێوان دوكەسدا ( مناڤرە) - ئاخاوتنی چەندكەسی ( سیمینار)
891,59753 ئاخاوتنی بەكۆمەڵ ( كۆرس)
891,5976 نامەنوسین ( نامەی فەلسەفی- كۆمەڵایەتی - سۆزداری.... )
891,5977 نوكتە و قسەی خۆشی ئەدەبی - ووتە نایابەكان – شەڕەدەنوكی نێوان نوسەران بە
شێوازە جۆراوجۆرە ئەدەبیەكان )
چیرۆكی كوردی
891,5973 چیرۆكی كوردی بەگشتی
891,59731 كورتە چیرۆكی سادە
891,59732 نۆڤلێت ( كورتە رۆمان)
891,59733 رۆمان
891,59734 تەنز
891,59735 چیرۆكە هەواڵ
891,59736
891,59737
891,59738 كۆكراوەی چیرۆك و نۆڤلیت ( لە یەك كتێب ) دا
891,59739 رۆمان و داستانی مێژوویی
891,5972 شانۆی كوردی
1 891,5972 دەقی شانۆیی ( درامای سادە)
891,59722 دەقی شانۆیی تەمسیلی ( بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆن)
891,59723 شانۆی ڤیدیۆیی ( فیلمنامە)
891,59724 دەقی شانۆیی ( تاكپەردەیی – مۆنۆلۆج)
891,59725 دەقی شانۆیی تراژیدی
891,59726 دەقی شانۆیی كۆمیدی
891,59727 دەقی شانۆیی میلۆدراما
891,59728 دەقی شانۆیی
891,59727 دەقی شانۆیی پەروەردەیی و ئاینی
891,59728 دەقی شانۆیی میلۆدراما یی ( شانۆی ئاواز‌و گۆرانی)
891,59729 دەقی شانۆیی مێژوویی
ئەدەبی كوردی
891,597 ئةدةبى كوردى
بةطشتى
891,5971
شيعرى كوردى
891,59711 ديوانة شيعريةكان
891,59712
شيعرى شانؤيي
891,59713
شيعرى داستانى
891,59714
شيعرى
ئاواز‌و طؤرانى
891,59715
شيعرى عيرفانى – ئايينى و ثةروةردةيي
891,59716
شيعرى
وةصفى ( ثيَداهةلَدان )- مدح
891,59717
شيعرى
هةجو ( داشؤرين) - طالَتةو
طةثجارى
891,59718
شيعرى مناسبات
- بؤنةيي و تايبةت
+ هةلَبذاردةى شيعريى (
طولَبذيَر) 891,59719 شيعرى ميَذوويي
( نوسينةوةى ميَذوو بةشيعر)
زمانی كوردی
491,597 زمانی كوردی بەگشتی
491,5971 زمانی كوردی (خوێندنەوە و نوسین )
491,5971 نوسین بە پیتی عەرەبی
491,5971 نوسین بە پیتی كوردی
491,59711 نوسین بە پیتی لاتینی
491,59715 دەنگەكان
491,597152 دەربرینی دەنگەكان ( حونجەكردن )
491,59716 جۆر‌و شێوازەكانی دەنگ ( چینەكانی دەنگ – لەرەی دەنگ , وەستانی كاتیی دەنگ )
491,5972 بنچینەو گەشەی (وشە) لەڕووی خوێننەوەو نوسین و ....
491,59721 وشەی بێگانە لەزمانی كوردیدا
491,59725 خۆشنووسی ( خگاگی )
491,5973 فەرهەنگ ( قاموس )
كوردی/ كوردی 491,5973
كوردی / عربی 491,597341
كوردی / ئینگلیزی 491,597342
كوردی /ئەلمانی 491,597343
491,5974 ڕەوانبێژی ( بەلاغە) لەزمانی كوردیدا
491,59741 واتاناسی - علم المعانی
491,59742 دەربڕین - علم البیان
491,59741 جوانكاری - علم البدیع
491,59741
491,5975 ڕێزمانی كوردی
491,5976 كێش و سەروای شیعری كلاسیكی كوردی ( العروچ والقافیە)
491,5977 زارەكانی زمانی كوردی ( اللهجات الكوردیە )
491,59771 كرمانجیی سەرو ( بادینی - زازاكی)
491,59772 كرمانجیی خوارو (سۆرانی – موكریانی )
491,59773 هەورامانی
491,59774 لەكی و لووڕی
491,5978 بەكارهێنانەكانی زمانی كوردی
491,597802 وەرگێران ( الترجمە) لە زمانی كوردی یەوەو بۆ زمانی كوردی
491,59781 بێژەو ووشە ی كوردی ( الالفاڤ والكلمات )
491,59782 كتێبی ئەلف و بێ بۆ كوردزمانان
491,597824 كتێبی ئەلف و بێ بۆ فێركردنی بێگانە
491,59783 ئامرازەكانی فێركردنی زمان ( بینین و بیستن ) السمعیە والبصریە
491,59784 خوێندنەوەی كوردی
491,5979 مێژووی زمانی كوردی
مێژووی پارتە سیاسیەكانی كوردستان
329.95667 مێژووی حزبە سیاسیە كوردیەكان بەگشتی ( هەمو پارچەكان)
329.956671 باشووری كوردستان ( بەشی عیراق)
329.956672 خۆرهەلاتی كوردستان ( بەشی ئیران)
329.956673 باكوری كوردستان (بەشی توركیا )
329.956674 خۆراوای كوردستان ( بەشی سوریا)
329.956674 حزبەكوردیەكانی روسیا
جوگرافیای كوردستان
915,667 جوطرافياى كوردستانى طةورة
915,6671
باشوورى كوردستان ( بةشى عيراق)
915,6672 خؤرهةلاتى
كوردستان ( بةشى ئيران)
915,6673
باكورى كوردستان (بةشى توركيا )
915,6674
خؤراواى كوردستان ( بةشى سوريا)
مێژووی كورد
مێژووی كورد
956,67 مێژووی كورد بەگشتی ( هەمو پارچەكان)
9856,671 باشووری كوردستان ( بەشی عیراق)
956,672 خۆرهەلاتی كوردستان ( بەشی ئیران)
956,673 باكوری كوردستان (بەشی توركیا )
956,674 خۆراوای كوردستان ( بەشی سوریا)
956.675 كوردەكانی روسیا ( سۆڤێتی پێشوو)
956,676 كوردەكانی لوبنان
956.677 كوردەكانی ئوردون
956,678 كورد لە شوێنەكانی تری جیهان
956,679 كورد (مێژووی كەمینە ئاینیەكان نی وەك یەزیدی – ئەهلی حەق - عەلەوی - ..... )
956,6791 یەزیدی
956,6792 ئەهلی حەق
956,6793 عەلەوی
956,6794 ..............
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Friday, March 23, 2012
خشتە
ناوى قوتابخانة : ناوى ضالاكى :
ذمارةى
قوتابيان : ( ) قوتابى
ثــؤل و لــــق : فــيَركردنى : ثاسدان بةديوى دةرةوةى ثآ ثـيَداويستيةكان
:
كات : 35 خولةك
بةروار : /
/2011 ئامانجى فيَركردن :
ئامانجى ثةروةردةيى :
* *
* *
بةشةكان
|
جؤرى ضالاكى
|
كات
|
شيكردنةوةى كارامةييةكةو يةكةكانى وانة
|
دةرضون و ريًَكخستن
|
تيَبينى
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
بالە
ناوى قوتابخانة : نةورؤزى بنةرِةتى ناوى ضالاكى :
بالة ذمارةى
قوتابيان : 20
ثؤل و لق : نؤيةم
(أ)
فيَركردنى : ناردنى سيَرف لة ذيَرةوة ثيَداويستيةكان : 4 تؤثى بالة
كات : 35 خولةك ياريطاى بالة
بةروار : 26/5/2011 ئامانجى
فيَركردن :
ئامانجى ثةروةردةيى :
1. فيَركردنى قوتابيان بؤ ناردنى
سيَرف لةذيَرةوة 1. رِاهيَنانى قوتابيان لةسةر رِيَك و ثيَكى
و رِيَكخستن.
2. ياريةكى بضوككراوة كة خزمةتى كارامةيةكة بكات 2. رِاهيَنانى لةسةر طيانى
ثيَشبرِكآ
بةشةكان
|
جؤرى ضالاكى
|
كات
|
شيكردنةوةى كارامةييةكةو يةكةكانى وانة
|
دةرضون و ريًَكخستن
|
تيَبينى
|
بةشى ئامادةيى
|
لايةنى رِيَكخستن
|
3 خولةك
|
وةستانى قوتابيان لةسةر يةك
هيَلَ و وةرطرتنى غيابات و ئامادةكردنى كةل و ثةلى وانةو وتنى سلآوى وةرزشى
|
xxxxxxxxxxxx
*
|
|
لةش طةرمكردنى طشتى
|
6
خولةك
|
رِؤيشتن ، بةرزكردنةوةى دةست
بؤ سةرةوة بة رِاكردن لةطةلً سورِانى دةستةكان بؤ ثيَشةوةو بؤ دواوة
|
xxxxxx
xxxxxx *
|
|
|
لةش طةرمكردنى تايبةتى
|
8
خولةك
|
( وةستان ) بةرزكردنةوةو
نزمكردنةوةى دةستةكان بؤ تةنيشت (2 جار )
(وةستان) دةستةكان لة كةمةر
،سورِانى دةستةكان بؤ لاى رِاست و ثيَشةوة (2 جار )
|
xxxxxxxxxxx
xxxxxxxxxxx
*
|
|
|
بةشى سةرةكى
|
ضالاكى فيَركردن
|
6
خولةك
|
كردنةوةى قاض بة ثيَى ثانى
شان ،نوشتانةوةى كةميَكى ئةذنؤكان ،بردنة دواوةى دةستى ليَدةر و بة دةستةكةى تر
تؤثةكة هةلَدةدةين بؤ سةرةوة و بينين بؤ ثيَشةوة دةبيَت
|
|
|
ضالاكى جيَبةجآ كردن
|
6
خولةك
|
هةلَدانى سيَرف لة ذيَرةوة بة
جيَطيرى و دووبارةكردنةوةى بؤ ضةند جاريَك و دةست نيشانكردنى هةلَةكان
|
|
|
|
بةشى كؤتايى
|
يارى بضوككراوة
|
8
خولةك
|
ثيَشبرِكآ لةنيَوان قوتابيان
بؤ هةلَدانى سيَرف بؤ ضةند ناوضةكى دياريكراو
|
|
|
كؤتايى هيَنان
|
3
خولةك
|
كؤتايى هيَنانى وانةكة بة
رِيز كردنى قوتابيان و ئةنجامدانى سلآوى وةرزشى
|
xxxxxxxxxxxxxx
*
|
|
Subscribe to:
Posts (Atom)