Loading...

Thursday, February 23, 2012

ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بۆ دڵه‌كزێ به‌سودن





به‌پێی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ چه‌ند پزیشكێك وه‌ك (جیمی كوفمان و جوردن ستیرن)و چێشت لێنه‌ری لێهاتووی‌ ناوداری‌ فه‌ره‌نسی‌ (مارك باور) هه‌ندێك خواردن هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت پشتیان پێببه‌سترێت وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ دڵه‌كزێ وه‌ك:-
1ـ ئاردی‌ شۆفان
2ـ زه‌نجه‌فیل:- ده‌بێت به‌ڕێژه‌یی‌ مامناوه‌ندی‌ بخورێت.
3ـ سه‌بار
4ـ مۆز، به‌ڵام ئاگاداربه‌ له‌ 100 كه‌سدا یه‌ك كه‌س پێیی‌ ناكه‌وێت .
5ـ شوتی، هه‌روه‌ك مۆز 1% یه‌ك كه‌س پێی‌ ناكه‌وێت.
6ـ زیره‌
7ـ مریشك و قه‌ل، ئه‌گه‌ر به‌ كوڵاوی‌ یان برژاوی‌ بخورێت، به‌ڵام ده‌بێت پێسته‌كه‌ی‌ لێكرێته‌وه‌، نابیت سوركرێته‌وه‌ له‌ ڕۆندا.
8ـ ماسی‌ و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان، نابێت سوركرێنه‌وه‌ له‌ ڕۆندا.
9ـ سه‌وزه‌و ڕه‌گه‌كانی‌
10ـ كه‌ره‌وز
11ـ مه‌عده‌نوس
له‌ كۆتایدا ئاگه‌داربه‌ زه‌ڵاته‌ زۆربه‌ی‌ كات ده‌بێته‌ هۆیی‌ دڵه‌كزێ، ئاگاداریی‌ خواردنی‌ ته‌ماته‌و پیازبه‌، هه‌روه‌ها په‌نیر و ئه‌و ڕۆنانه‌ی‌ كه‌ چه‌وریه‌كه‌یان به‌رزه‌، له‌ هه‌مانكاتدا خه‌ل له‌ ناو زه‌ڵاته‌دا، ده‌توانی‌ كه‌مێكی‌ زۆركه‌م له‌ خه‌ل و زه‌یت پێكه‌وه‌ بكه‌یته‌ زه‌ڵاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌وچكێكی‌ بچووك یان كه‌متر

No comments:

Post a Comment