Loading...

Thursday, February 23, 2012

سوده‌کانی پێکه‌نین

لێكۆڵه‌ران پێیانوایه‌ پێكه‌نین چالاكییه‌كی گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌كو شه‌كره‌ و ئه‌كزیما و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕه‌بۆ، هه‌روه‌ها ده‌توانێـت كۆئه‌ندامی به‌رگریی به‌هێزبكات و ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشیه‌ درمییه‌كان و هه‌ندێك حاڵه‌تی خه‌مۆكی ببێته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بیه‌ نێت، زاناكان بۆیانده‌ركه‌وتووه‌ (15) خوله‌ك له‌ پێكه‌نین ده‌توانێـت (40) كالۆری وزه‌ بسوتێنێت و (10) خوله‌ك له‌ پێكه‌نین كه‌ تێیدا سك بله‌رێته‌وه‌ ده‌توانێت ئازاره‌كان كه‌مبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه‌ بڕێكی هاوسه‌نگ له‌ پێكه‌نین ده‌یان حاڵه‌تی نه‌خۆشی چاره‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام زۆر پێكه‌نین ڕه‌نگه‌ كێشه‌ی ته‌ندروستی مه‌ترسیداری لێبكه‌وێته‌وه‌.
له‌پێكه‌نیندا نزیكه‌ی (50) ماسولكه‌ی ده‌موچاو ده‌جوڵێ‌ و به‌ڕای دكتۆره‌ رامۆ مورا ریبول، پسپۆڕی پێكه‌نین و ته‌ندروستی، چوار ڕێگاهه‌یه‌ تێیدا پێكه‌نین به‌شداریده‌كات له‌ باشتركردنی ته‌ندروستیدا و پێكه‌نین ده‌توانێـت جوڵه‌ی ماسولكه‌كان و كۆئه‌ندامی به‌رگریی و ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان بوروژێنێت و ده‌توانێـت هه‌ستی پۆزه‌تیڤی لێبكه‌وێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كوالێتی ژیانی مرۆڤ باشترده‌كات و پێكه‌نین ده‌توانێت ڕێگاخۆشكه‌ربێت بۆ دانانی ستراتیژیه‌تی باشتر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فشاره‌ جیاوازه‌كاندا و پێكه‌نین ده‌توانیـَت توانستی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتربكات و سوودی ته‌ندروستی زیاتری هه‌بێت.
پێكه‌نین ده‌توانێـت ئاستی خانه‌ سروشتیه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان و ئازارشكێنه‌ سروشتیه‌كان و چالاكی دژی هه‌وكردن و هۆرمۆنه‌كانی دژی خه‌مۆكی زیاتر بكات و ئاستی هۆرمۆنی فشاره‌كان (كۆرتیزۆن) كه‌مبكاته‌وه‌.
كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی پێكه‌نین بۆسه‌رله‌ش بریتییه‌ له‌ باشتركردنی هه‌ناسه‌دان و پشوودانی ماسولكه‌كان.
لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ پێكه‌نین كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و سیه‌كان و ڕیخۆڵه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی گۆڕانكاری به‌كتریایی به‌سوود، بۆیه‌ پشتبه‌ستن به‌ پێكه‌نین وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی له‌زیادبووندایه‌.
ریبول ده‌ڵێت: “چاره‌سه‌ركردن به‌ پێكه‌نین پێویسته‌ جێگای خۆی وه‌كو چاره‌سه‌رێكی پزیشكی له‌ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی نه‌خۆشیه‌كاندا بگرێت، پێكه‌نین بۆ كاره‌كه‌ت و ژیانی ڕۆژانه‌ت زیادبكه‌ و له‌یادتبێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك پێبكه‌نیت و له‌ پێكه‌نیندا به‌شداری كه‌سانی تر بكه‌یت

غەمباری باش نیە



لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه‌ توێژه‌رانى ئه‌مریكى له‌ زانكۆى “هارفارد”ى ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ست به‌ دڵته‌نگى و غه‌مبارى ده‌كه‌ن ، ئه‌وا زیاتر نزیكن بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانى وه‌ستانى دڵ به‌ رێژه‌ى 21 جار زیاتر له‌چاو كه‌سانى تردا ، به‌مه‌ش زیاتر دووچارى مردن ده‌بنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی غه‌مبارى و قه‌له‌ق و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زوى خواردن و به‌رزى ئاستى كورتیزول ده‌بن ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبونیان به‌ نه‌خۆشی وه‌ستانى دڵ زیاتر ده‌بێت.
توێژه‌ران ده‌لێن” ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی فشارى ده‌روونى و كه‌مى كاتژمێره‌كانى پشوودان و نووستن و زۆر خواردنى حه‌بی پزیشكى ده‌بنه‌وه‌ ، ده‌كرێت له‌ داهاتوودا تووشی مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى ببنه‌وه‌ .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ مردن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشی به‌رزى ئاستى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ هاتوون به‌ رێژه‌ى 21 جار زیاتر ده‌بێت له‌ماوه‌ى ڕۆژی یه‌كه‌مدا ، به‌ به‌رامبه‌ر شه‌ش جار زیاتر له‌چاو ئه‌وانه‌ى ئاگادارى بارى ته‌ندروستى خۆیانن .
موراى میتلمان پزیشكى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له‌ كۆلیژى پزیشكى سه‌ربه‌ زانكۆى هارفارد ده‌لێت” ئه‌وانه‌ى له‌ ژیانێكى دڵته‌نگ و په‌ریشانیدا ده‌ژین ، زیاتر تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و وه‌ستانى دڵ ده‌بنه‌وه‌ ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى مردنیان زۆر زیاتره‌ له‌چاو كه‌سانى تردا .
جێی باسه‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر كومه‌لێك كه‌سی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی دڵ ئه‌نجام دراوه‌ ، كه‌ زۆربه‌شیان تووشی كێشه‌ى هه‌ناسه‌ ته‌نگى قورس هاتوون ، وه‌ بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فشارى ده‌رونى و غه‌مبارى گرنگترین هۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوونن به‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى پاله‌په‌ستوى خوێن.

ئاوی زمزم باشترین ئاوه


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه‌ ، ئاوى زمزم باشترین ئاوه‌ له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى ، چونكه‌ له‌ باشترین ڕێژه‌ى خوێ و سه‌رچاوه‌ى به‌سوودى ته‌ندروستى پێكهاتووه‌ .
نوێنه‌رى كۆلیژی ئه‌ندازیارى له‌ زانكۆى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ دكتۆر حمدى سه‌یف له‌ ئه‌نجامى به‌راورد كردنى ئاوى زمزم له‌گه‌ل جۆره‌كانى ترى ئاو ده‌لێت” له‌كاتى گه‌شتكردندا بۆ شارى مه‌ككه‌ ئێمه‌ هه‌موومان ئه‌و ئاوه‌ سازگارو پاك وخاوێنه‌ ده‌خۆینه‌وه‌ ، كه‌ ته‌نها یه‌ك ڤایرۆسیشی تێدا نییه‌ .
سه‌یف وتیشی ، ئاوى زمزم سوودێكى پزیشكى هه‌یه‌و یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و گۆرچیله‌و چاو و سه‌رئێشه‌و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ده‌دات .
به‌پێی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ش كه‌ له‌ نێوان ئاوى زمزم و ئاوه‌كانى تری شارى مه‌دینه‌ یان هه‌ندێ شوێنى تر ئه‌نجامدراوه‌ ، ئاشكرابووه‌ ، كه‌ ئاوى زمزم له‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رزترى خوێ ى كالسیۆم و مه‌گنسیۆم پێكهاتووه‌ ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ى له‌لان كارگه‌كانى ئه‌وروپی و كارگه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتۆكال و ماده‌ى ئاوى سعودى ئه‌نجامدراوه‌ .
توێژه‌رانى میسرى ده‌لێن” ده‌رئه‌نجامه‌كانى شیكردنه‌وه‌ى ئاوى زمزم ئه‌و به‌لگه‌یه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ى سوودێكى زۆر به‌ مرۆڤ ، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج سه‌ردانى ولاتى سعودیا ده‌كه‌ن ده‌به‌خشێت

ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بۆ دڵه‌كزێ به‌سودن





به‌پێی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ چه‌ند پزیشكێك وه‌ك (جیمی كوفمان و جوردن ستیرن)و چێشت لێنه‌ری لێهاتووی‌ ناوداری‌ فه‌ره‌نسی‌ (مارك باور) هه‌ندێك خواردن هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت پشتیان پێببه‌سترێت وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ دڵه‌كزێ وه‌ك:-
1ـ ئاردی‌ شۆفان
2ـ زه‌نجه‌فیل:- ده‌بێت به‌ڕێژه‌یی‌ مامناوه‌ندی‌ بخورێت.
3ـ سه‌بار
4ـ مۆز، به‌ڵام ئاگاداربه‌ له‌ 100 كه‌سدا یه‌ك كه‌س پێیی‌ ناكه‌وێت .
5ـ شوتی، هه‌روه‌ك مۆز 1% یه‌ك كه‌س پێی‌ ناكه‌وێت.
6ـ زیره‌
7ـ مریشك و قه‌ل، ئه‌گه‌ر به‌ كوڵاوی‌ یان برژاوی‌ بخورێت، به‌ڵام ده‌بێت پێسته‌كه‌ی‌ لێكرێته‌وه‌، نابیت سوركرێته‌وه‌ له‌ ڕۆندا.
8ـ ماسی‌ و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان، نابێت سوركرێنه‌وه‌ له‌ ڕۆندا.
9ـ سه‌وزه‌و ڕه‌گه‌كانی‌
10ـ كه‌ره‌وز
11ـ مه‌عده‌نوس
له‌ كۆتایدا ئاگه‌داربه‌ زه‌ڵاته‌ زۆربه‌ی‌ كات ده‌بێته‌ هۆیی‌ دڵه‌كزێ، ئاگاداریی‌ خواردنی‌ ته‌ماته‌و پیازبه‌، هه‌روه‌ها په‌نیر و ئه‌و ڕۆنانه‌ی‌ كه‌ چه‌وریه‌كه‌یان به‌رزه‌، له‌ هه‌مانكاتدا خه‌ل له‌ ناو زه‌ڵاته‌دا، ده‌توانی‌ كه‌مێكی‌ زۆركه‌م له‌ خه‌ل و زه‌یت پێكه‌وه‌ بكه‌یته‌ زه‌ڵاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌وچكێكی‌ بچووك یان كه‌متر

Friday, February 10, 2012

چەند زانیاریەكی بەسوود

له‌سه‌ر چ ئاڵایه‌ك وێنه‌ی { قیثارة } ی پێوه‌یه‌ ؟
و / ئیرله‌ندا .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٢- ئه‌و شاره‌ کامه‌ بوو که‌،ڕێکخراوی { ئۆپێک }ی تیا دامه‌زرا ؟
و / شاری به‌غداد بوو .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٣- کام ووڵات له‌ڕووی ڕووبه‌رو دانیشتوانه‌وه‌ بچوکترینه‌ ؟
و / شاری ڤاتیکان له‌ ئیتاڵیا .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٤- زۆرترین چیا له‌ چ ووڵاتێکی ئه‌وروپادایه‌ ؟
و / وڵاتی سویسرا .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٥- درێژی شورای {چین} چه‌نده‌ ؟
و / ٢٤٠٠ کم .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٦- پایته‌ختی تونس کوێیه‌ ؟
و / تونس .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٧- پایته‌ختی غانا ناوی چیه‌ ؟
و / ئه‌کرا .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٨- گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ بۆ ئاوی سازگار له‌کوێ یه‌ ؟
و / له‌ناوچه‌ی سیبریا .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
٩- پایته‌ختی جه‌زائیر کوێیه‌ ؟
و / جه‌زائیر .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
١٠- مانگی ڕه‌شه‌مێ چه‌ند ڕۆژه‌ ؟
و / ٣٠ ڕۆژه‌ .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
١١- { نیوده‌لهی } له‌ساڵی {١٩١٢} وه‌ پایته‌ختی هیندستانه‌،ئایا پایته‌ختی پێشووی هیند ناوی چی بوو ؟
و / ناوی که‌لتا بوو .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
١٢- پایته‌ختی یه‌مه‌ن کوێ یه‌ ؟
و / صه‌نعاء .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
١٣- ڕووبه‌ری عیڕاق چه‌نده‌ ؟
و / ١٨٠ هه‌زار کیلۆمه‌تر دوجایه‌ .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
١٤- پاکستان به‌مانای چی دێت ؟
و / زه‌وی پاك .
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
١٥- چیای { کۆڕه‌ک} له‌ چ پارچه‌یه‌کی کوردستاندایه‌ ؟
و / کوردستانی عێڕاق

10 پیشە بەناوبانگ

یشه‌ خۆشه‌کان
1/به‌س خه‌وتن:
خوێندکارێک له‌ زانکۆی بێرمینگهام به‌ناوی رۆیزین مادیکان که‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ له‌ کۆمپانیای سیمون هۆرن به‌ موچه‌ی مانگانه‌ی 1000 یۆرۆ دامه‌زرا تاکه‌ ئیشیشی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ڕۆژێک له‌ سه‌عات10ی به‌یه‌نی تا 6ی ئێواره‌ له‌سه‌ر سیسه‌مێک پاڵده‌که‌وێت وه‌ک نمایشکردنێک بۆ کڕیاره‌کان
2/ده‌مت شیرینکه‌:
هاری ویلشه‌ر که‌ هێشتا خوێندکاره‌ له‌ کۆمپانیایه‌ک دامه‌زراوه‌ له‌ به‌یانی تا ئێواره‌ ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ شیرینی ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی و لێیان ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تامه‌که‌یان باشه‌ ..ڕۆژانه‌ ده‌یان شیرینی تاقی ده‌کاته‌وه‌
..
3/به‌ دڵی خۆت یاری بکه‌:
کۆمپانیایه‌کی بواری به‌رهه‌مهێنانی یاری کۆمپیوته‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێک دابنیشێت و پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ بکات که‌ بۆ یاریکردن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌ن تاکه‌ مه‌رجی وه‌رگرتن ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ شاره‌زابێت له‌یاریکردندا
.
4/مه‌له‌ش خۆشه‌:
پیاوێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ کارێکی ده‌ستکه‌وتوه‌ و مانگانه‌ بڕێک پاره‌ی باش وه‌رده‌گرێت کاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ و بچێته‌ وڵاتێک بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریه‌ ئاویانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیه‌که‌وه‌ داندراوه‌ خۆی بجێت یارییان له‌سه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له‌ باشی جۆره‌که‌یان
5/وێنه‌ بگره‌:
کۆمپانیای گۆگڵ کۆمه‌ڵێل خه‌ڵکی دامه‌زراندوه‌ ته‌نها ئیشیان ئه‌وه‌یه‌ پایسکیلێک لێبخوڕن که‌ کامیراو ئامێری GPSی پێوه‌یه‌ و له‌ شاره‌کانی جینهادا بسوڕێنه‌وه‌ و وێنه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی {GOOGLE MAPS}
.
ئینجا نۆره‌ی پیشه‌ ناخۆشه‌کانه‌
1/پاسه‌وانی کۆشکی باکنگهام:
له‌ناو سوپای به‌ریتانیادا ئه‌م پیشه‌یه‌ به‌ خراپترین پیشه‌ ناسێنراوه‌ کاره‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌ به‌ درێژایی ڕۆژ به‌بێ جوڵه‌ و پێکه‌نین له‌به‌ر ده‌رگای کۆشکه‌که‌ بوه‌ستیت و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش ده‌ستیان تێوه‌دایت هه‌ر نه‌جولێیت ده‌بێت هه‌مو جارێکیش به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌ربکه‌ویت
2/پاککردنه‌وه‌ی زێراب:
به‌شێکی کرێکاره‌کانی هیندستان مانگانه‌ به‌ بڕی سه‌د دۆلار ئه‌م کاره‌ ئه‌که‌ن هه‌موو ڕۆژێک ده‌چنه‌ ناو بۆری زێرابه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و تا که‌مه‌ریان له‌و پیسیه‌دایه‌ پاشه‌ڕۆی ماڵان ده‌رده‌هێنن و ئاوه‌ڕۆکان پاک ده‌که‌نه‌وه‌
.
3/به‌دیار مێشه‌وه‌:
چه‌ند زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مێشوله‌ی مه‌لاریا ده‌که‌ن بڕێکی زۆری ئه‌و مێشه‌یان کۆکردوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێکی پێستی خۆیان دایده‌نێن و بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌یان بدات و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن هه‌موو سه‌عاتێک 3000مێش پێوه‌یان ده‌دات
.
4/ڕاوی مه‌یمون:
له‌باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵانی ولاتی که‌نه‌دا چه‌ند کارمه‌ندێک داندراون ته‌نها پیشه‌یان ئه‌وه‌یه‌ ڕاوی ئه‌و مه‌یمونه‌ بنێن که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌که‌وه‌ دێته‌ ناوه‌وه‌یان ده‌چنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێت چه‌ند سه‌عاتێک به‌دوای مه‌یمونه‌وه‌ بن

5/بۆنی ناخۆش بکه‌:
کۆمپانیایه‌کی بواری به‌رهه‌مهێنانی بۆنبڕه‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێکی دامه‌زراندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی بنباڵی ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ن که‌ وه‌ک خۆبه‌خش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی بۆنبڕه‌کان تا بزانن به‌رهه‌مه‌که‌یان کاریگه‌ره‌

چه‌ند زانیاریه‌ک

ئه‌و ده‌سته‌ کولانه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌ڕۆن نزیکه‌ی ۱ملیۆن ده‌بن له‌۱ڕۆژدا ۲۰ته‌ن خواردن له‌ناو ده‌به‌ن
2_کرم نزیکه‌ی
۲۰۰۰ماسولکه‌ی هه‌یه‌
3_ژماره‌ی جومگه‌کانی ملی زه‌ڕافه‌ یه‌کسانه‌ به‌ ژماره‌ی جومگه‌کانی ملی مرۆڤ
4_خێرا ترینوو باشترین وریاترین گیانه‌وه‌ر بۆ بیستن گوێ درێژو گورگه‌
5_شاژنی هه‌نگ هه‌موو رۆژێک
۳۰۰۰ هه‌زار گه‌را دائه‌نێت
6_زمانی مرۆڤ
۱۲۰۰۰دلۆپه‌ی هه‌ستی تامکردنی له‌سه‌ره‌.به‌ناوه‌راستی زمان هه‌ست به‌هیچ تامێک ناکات. به‌ هه‌ردوو لایی زمانی هه‌ست به‌تامی خواردن ده‌کات.به‌زمانی دواوه‌ش هه‌ست به‌ خواردنی تاڵ ده‌کات
7_مرۆڤ ئه‌توانێ
۳تا۷ده‌قه‌ بمێنێته‌وه‌ بێ هه‌ناسه‌دان
8_له‌ کاتی پێکه‌نین مرۆڤ
۱٦له‌ ماسولکه‌کانی ئه‌جوڵێته‌وه‌
9_برژانگی چاوی مرۆڤ ناگاته
۱٥۰ ‌رۆژ نوێ ده‌بێته‌وه‌
10_جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌نها ٦لیتر خوێنی تێدایه‌
11_ماسولکه‌کانی له‌شی مرۆڤ 639ماسولکه‌یه
12_گه‌رمی سه‌ر خۆر ٦
۰۰۰هه‌زار پله‌یه‌

ووتەی ناوداران

پیغه‌مبه‌رمان محمد سه‌لامی خوای لێبی :- نابێت كه‌گرفتێك هاته‌ پێش ئاره‌زووی مه‌رگ بكه‌ی
*مامۆستای مرۆڤایــــہ تــے (محمد)د.خ :- چوار شت هەن ئەگەر ئەو چوار شتەت تێدا بەدی هات ئەوا زەرەر ناکەیت،ئەگەر هەموو دنیاشت لەدەست دەربچێت
١-راستگۆیی٢-پاراستنی ئەمانەت٣-رەوشت جوانی..٤-خواردنی پاک و حەڵاڵ
* شکسبير دەڵێ :- خۆشت بووێم يان رقت لێم بێت
هەر دووکيان بۆمن باشتڕينن!!
گەر خۆشت بووێم هەميشە لەدڵت دەبم
گەر رقت لێم بێت هەميشە لەخەياڵت دەبم
* شارلى شاپلین دۆڵێ :- گریگترین و گه‌وره‌ترین شانازی من به‌پیكه‌ نین خستنی خه‌لكی یه‌ له‌كاتی گریانیدا
* لـۆرد ئافـيبۆى دەڵێ :- بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن،سێ شت پێويسته‌
يه‌كه‌م ئيراده‌ ،دووه‌م ئيراده‌، سێيه‌م ئيراده‌
* ئه‌سـكـه‌نـدر :- كاتيك مردم ده‌سته‌كانم له‌ ناو تابووته‌كه‌ بێننه‌ ده‌ره‌وه‌
تا خه‌ڵكى بزانێت له‌ دونيادا هيچم له‌گه‌ل خۆم نه‌برد
* ديل كارنكى :- ده‌گريام چونكه‌ پێڵاوم نه‌بوو تا ئه‌وكاته‌ى
پياوێكم بينى قاچى نه‌بوو
* .زاندارك – بة پێيه‌كانى خۆم ئه‌وه‌نده‌ ده‌رۆم تائه‌ژنۆكانم شل ده‌بن
* دۆن هارۆلـد :- هيچ ده‌رگايه‌ك له‌ دواى خۆت دامه‌خه‌،له‌وانه‌يه‌ له‌كاتى ناچاريدا
ريگات له‌هه‌مان ده‌رگاوه‌ ده‌ربچيت
* چارلی چاپلن:- حه‌زئه‌که‌م له‌ کاتی بارانا پیاسه‌بکه‌م، چونکه‌ ئه‌و کاتانه‌ هیچ که‌سێک ناتوانێت فرمێسکه‌کانم
ببینێ
* تۆلستۆى :- ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوى له‌ ماناى ژيان تێ بگه‌ى ، به‌خته‌وه‌رى ژیانت مسۆگه‌ر ده‌كه‌يت
* رۆسـۆ :- فرمێسكى منداڵ پارانه‌وه‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر جوابى نه‌ده‌يه‌وه‌ ده‌بێت به‌ ئه‌مر
* شکسپیر :- چاوه‌كان هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌ بن ناتوانن خۆیان ببینن
* پاوڵە :- عەشق تەنها ئەو کاتە دەمرێت کەدەگاتە ئارامی ، عەشقی زیندوو هەمیشە لەململانێدایە
* امینه‌ مبارکى :- با نهێنیه‌کانت له‌ نێوان دوو که‌س دا بێت …… خۆت و خوای گه‌وره.‌
با ئیمانت به‌ دووان زۆر به‌هێز بێت
. خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت.
له‌ دونیادا سوربه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی دووان
. دایک و باوکت.
له‌ کاتی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیدا دوان بکه‌ره‌ هاوڕێی خۆت
. ئارام گرتن و نوێژ کردن.
له‌ دوو شت مه‌ترسه‌
…….. رزق و ڕۆزی و مردن ، چونکه‌ به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌ن
* ڕۆسۆ :- له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک ده‌توانی خۆت ڕابگریت جگه‌ له‌ چاکه‌
* ئه‌فڵاتوون :- بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بیت سه‌ره‌تا بچووکبه‌
* دی ده‌ڵێت :7 شت هه‌یه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌و 7شته‌ ئیتر ئه‌سته‌م و ترسناكه:
1- سه‌روه‌ت یان موڵك،به‌بێ مانوو بوون.
2- خۆشی،به‌ بێ ویژدان.
3- بازری،به‌بێ ڕه‌وشت.
4- زانست،به‌بێ مرۆڤایه‌تی.
5- سیاسه‌ت،به‌بێ شه‌ره‌ف.
6- ‌ناسراوی،به‌بێ كه‌سایه‌تی.
7- په‌رستن،به‌بێ خۆ به‌خشین بۆ خوا.
ئه‌م حه‌وت شته‌ دی چه‌ند ڕۆژێك پێش مردنی له‌سه‌ر پارچه‌ كاغزێك نوسیویه‌تی،داویه‌تی به‌نه‌وكانی
* له‌ حه‌کیمێکیان پرسی: گه‌نجینه‌ی ژیان چییه‌؟
ئه‌ویش وتی: له‌وه‌ جوانتر نیه‌ که‌ له‌ دونیادا که‌سێکت هه‌بێت
تۆی خۆشبوێ.. ئاگای لێت بێت.. به‌شداریت بکات له‌ خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ناخۆشیدا
* جۆرج بێرنارد :- زؤر دةميَكه فيَربووم، كه هةركيز زؤرانبازى لةكةلَ بةرازدا نةكةم. جونكه هةر تؤ بيس ئةبيت، بيجكه لةوةش، بةراز حةزى لةو كةمةيةيه
* شارلي شابل :- یه‌که‌م: هیچ شتێکی هه‌تاهه‌تایی له‌ ژیانمانا بوونی نییه‌، ته‌نانه‌ت موشکیله‌کانیشمان هه‌تاهه‌تایی نین..
* چارلی چاپلن: گه‌وره‌ترین ڕۆژ که‌ له‌ ده‌ستمان ئه‌چێت، ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ تیایا پێناکه‌نین..
* ئه‌فلاتۆن :- گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه‌ که ‌به‌ سه‌ر خودی خۆتدا زاڵ بیت

ئایا ئه‌زانی

ئایا ئه‌زانی درێژی ده‌ماره‌کانی لاشه‌ی مرۆڤ ئه گاته‌ 6000000کم.
· ئایا ئه‌زانی که‌ کێشی فیل ئه‌گاته‌ نزیکه‌ی 5ته‌ن له‌ هه‌مان کاتدا خێراییه‌که‌ی ده‌گاته‌ 40کم/کاتژمیر.
· ئایا ئه‌زانی ئه‌گه‌ر که‌ ئه‌سپ به‌ هۆی برینی کلکیه‌وه‌ ده‌مریت.
udwqyelif
· ئایا ئه‌زانی که‌ مێش بالی له‌ یه‌ک چرکه‌دا 32 جار ئه‌له‌رزێنێ‌ت.
· ئایا ئه‌زانی که‌ زه‌ڕافه‌ له‌ ڕۆژێکدا به‌هۆی درێژی ملی یه‌وه‌ ناتوانێت زیاتر له‌ 9 خوله‌ک بخه‌وێت، ئه‌ویش له‌ ێ کاتی جیاوازد،ا هه‌ر جاره‌ی 3 خوله‌ک.
· ێایا ئه‌زانی به‌‌هێزترین ماسولکه‌ له‌ له‌شی مرۆڤدا ماسولکه‌ی شه‌ویلگه‌یه‌.
· ئایا ئه‌زانی یه‌که‌م که‌س که‌ وێنه‌ی له‌سه‌ر پاره‌ دانا ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌سه‌دۆنی بوو

چه‌ند نهێنییه‌كی‌ نوێ‌ ده‌رباره‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت


ره‌نگه‌ هێشتا چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌بێت ده‌رباره‌ی‌ گرنگی‌‌و به‌كارهێنانه‌كانی‌ مۆبایله‌كه‌ت كه‌ چۆن ده‌توانێت له‌هه‌ندێك كاتی‌ زۆر تایبه‌تدا فریات بكه‌وێت یان سودێكی‌ زۆری‌ هه‌بێت بۆت.
فریاكه‌وتنی‌ خێرا: له‌زۆرینه‌ی‌ ووڵاتانی‌ جیهاندا ژماره‌ 112 تایبه‌ته‌ به‌ داواكاری‌ هاوڵاتیان بۆ فریاكه‌وتنی‌ خێرا، ئه‌گه‌ر تۆی‌ هه‌ڵگری‌ مۆبایل له‌ شوێنێكدا بوویت كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ یه‌كێك له‌ تۆڕه‌كانی‌ ته‌له‌فونیشی‌ لێ‌ نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت ته‌نها به‌ لێدانی‌ ژماره‌ 112 داوای‌ فریاكه‌وتنی‌ خێرا بكه‌یت.
هیچ كات دووچاری‌ ئه‌وه‌ بوویت كه‌ ده‌رگای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت دابخه‌یت‌و سویچی‌ سه‌یاره‌كه‌شت له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌تدا بێت؟ له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دووچاری‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ نه‌بووبیت رۆژێك له‌ رۆژان دووچاری‌ ببیت، له‌حاڵه‌تی‌ هاوشێوه‌دا‌و ئه‌گه‌ر سویچێكی‌ دیكه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ تۆش له‌شوێنێكی‌ دوور له‌ماڵی‌ خۆت بوویت ئه‌وا ده‌توانیت ته‌له‌فون بۆ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ت بكه‌یت له‌ماڵه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك بۆئه‌وه‌ی‌ كلیله‌كه‌ت بۆ بهێنن، به‌ڵكو ته‌نها داوایان لێ‌ بكه‌ كه‌ڕووی‌ سویچی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ بكه‌نه‌ ته‌له‌فونه‌كه‌‌و ده‌ست بنێن به‌ ئایكۆنی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌و خۆشت له‌دووری‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بوه‌سته‌، ده‌بینیت كه‌ چۆن مۆبایله‌كه‌ت فریات ده‌كه‌وێت له‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت.
ووزه‌ی‌ شاراوه‌ی‌ پاتری‌ مۆبایله‌كه‌ت: بیرله‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ووزه‌ی‌ پاتری‌ مۆبایله‌كه‌ت زۆر كه‌می‌ تێدا مابێت، له‌هه‌مان كاتیشدا چاوه‌ڕێی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ زۆر گرنگی‌ كه‌سێك بیت‌و نه‌توانیت پاتریه‌كه‌ پڕ بكه‌یته‌وه‌ له‌ ووزه‌، چی‌ ده‌كه‌یت له‌حاڵه‌تی‌ هاوشێوه‌دا؟ بۆئه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵگری‌ مۆبایلی‌ نۆكیان، مۆبایله‌كه‌یان پاترییه‌كی‌ شاراوه‌ی‌ تێدایه‌ بۆكاتی‌ پێویست ده‌توانیت سوودی‌ لێوه‌ربگریت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر #3370* دابگره‌ ده‌بینیت كه‌ چۆن مۆبایله‌كه‌ت به‌رێژه‌ی‌ له‌ 50% پڕ بۆته‌وه‌ له‌ ووزه‌.
ئاگادار به‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایله‌كه‌تدا: له‌كاتی‌ په‌یوه‌ندیكردنت به‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌وه‌‌و ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ وه‌ڵامی‌ ته‌له‌فونه‌كه‌ت ده‌داته‌وه‌ راسته‌وخۆ مۆبایله‌كه‌ت له‌ نزیك گوێچكه‌ت مه‌گره‌، چونكه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ده‌درێته‌وه‌ ئه‌و ووزه‌یه‌ی‌ به‌تۆ ده‌گات نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 2 وات.
مێشكت بپارێزه‌و له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فوندا گوێچكه‌ی‌ چه‌پت به‌كاربهێنه‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ گوێچكه‌ی‌ راستدا مێشك به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی‌ زانستییه‌و له‌لایه‌ن گروپی‌ ئه‌پۆلۆی‌ پزیشكییه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌

زانیاری له‌سه‌ر ماچکردن



. هەندێ‌ زانیاری لەسەر کاتی ماچکردن، لەکاتێکدا ماچکردن ڕوو ئەدات لە نێوان خۆشەویستەکاندا، درک بە هەستە ڕاستەقینەکان ناکرێت، بەڵام لێرەدا چەند زانیارییەک لەمبارەیەوە دەخەینە روو
1- لەنێوان هەموو 3 ژن و پیاوێکدا ، دووان لە ئەوان لەکاتی ماچکردندا سەریان دەجوڵێنن وەک زیاتر وەرگرتنی چێژ.
2- لەکاتی ماچکردنێکی ڕۆمانسی پڕ هەستکردندا، 34 ماسولکەی دەم و چاو دەجوڵێت.
3- (لێو)ەکان لەڕووی پێکاتەوە لەیەکتر جیاوازن هەروەک چۆن پێستی دەست و پەنجەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.
4- هەموو ماچکردنێک گەشە دەدات بە پێستی دەم و چاو، سوڕی خوێن چالاک دەکات، ئازاری سەر ناهێڵێت.
5- لەکاتی هەر ماچکردنێکدا (دەماخ) ئەو هەستە ئاراستەی مرۆڤەکە دەکات وەک چۆن لەبەرزاییەکی زۆرەوە بەرەو سەر زەوی داببەزیت.
6- ئەو پیاوانەی پێش چوونە سەر کار ماچی هاوسەرەکانیان دەکەن، ڕوویەکی گەش و سیمایەکی جوانیان هەیە و لەسەر کارەکەشی بیرکردەنەوەیەکی فراوانی دەبێت.
7- لە ڕابردوودا بە هێمای X ئاماژەیان داوە بە(ماچ)، واتا لەسەدەکانی ڕابردوودا لە نوسینەکانیاندا هێمای X یان وەک ئاماژە بۆ (ماچ) بەکار هێناوە

ئه‌مانه‌ بزانیت خراپ نی یه‌


له‌سه‌دا 11 مرۆڤه‌كان ده‌سته‌ چه‌په‌ن.
2. ڕۆژی له‌ دایكبوونی زۆربه‌ی دانیشتوانی دنیا له‌ مانگی هه‌شتدایه‌.
3. وورچ 42 ددانی هه‌یه‌.
4. ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ لیمۆدا زۆرتره‌ وه‌ك له‌ شلیك.
5. له‌سه‌دا 8ی مرۆڤ په‌راسویه‌كی زیاتریان هه‌یه‌.
6. پشیله‌ له‌سه‌دا 66ی ژیانیان به‌خه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
7. درێژترین شه‌قام له‌ دنیا 1,896كم له‌ تۆرۆنتۆ كه‌نه‌دایه‌.
8. له‌سه‌دا 90ی چیا به‌فرینه‌كان له‌ژێر ئاودان.
9. -ڕسته‌ی “the quick brown fox jumps over the lazy dog” هه‌موو پیته‌كانی ئه‌لف بێی ئینگلیزی به‌كاردێنێت.
10. مێشكی مرۆڤێكی ئاسایی له‌سه‌دا 78 ئاوی تێدایه‌.
11. ئه‌گه‌ر ژماره‌كان كۆ بكه‌یته‌وه‌ له‌ 1 تا 100 (1+2+3) كۆی ده‌كاته‌ 5050
12. رۆژی له‌ دایكبوونت له‌گه‌ڵ 9 ملیۆن كه‌سی تری دنیا هاوشێوه‌یه‌.
13. له‌ ساڵێكدا 31,557,600 چركه‌ هه‌یه‌.
14. دارستانی ئه‌مه‌زۆن نیوه‌ی ئۆكسجینی دنیا دروست ده‌كات.
15. جامایكا 120 ڕوباری هه‌یه‌.
16. زانایان دڵنیا نین ده‌یناسۆر ڕه‌نگیان چۆن بووه‌.
17. پله‌ی گه‌رمی چه‌ند نزمیش بێت مادده‌ی به‌نزین هه‌رگیز نایبه‌ستێت.
18. پشیله‌ی سپی و چاوشین نابیستن.
19. باوه‌ش كردن به‌ داردا قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ چین.
20. مشك زیاتر له‌ ووشتر به‌رگه‌ده‌گرێ بۆمانه‌وه‌ی بێ ئاو.
21. ته‌نها مێشوله‌ی مێینه‌ به‌خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌دات ئه‌مه‌ش بۆ زاوزێكردن پێویستیه‌تی.
22. تاج مه‌حه‌ل له‌ هیندستان هه‌مووی له‌ مه‌ڕمه‌ڕ دروست كراوه‌.
23. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌غداد بۆمباران بكات 1 بلیۆن دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی به‌غداد برا كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ مێژوودا گه‌وره‌ترین رفاندنی پاره‌یه‌ له‌ بانكه‌وه‌.
24. زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی سوێرتره‌ له‌ زه‌ریای هێمن.
25. له‌ نیوزله‌ندا 70 ملیۆن به‌رخ هه‌یه‌ به‌لام ته‌نها 4 ملیۆن خه‌ڵك هه‌یه‌.