پیاوه‌پیره‌كه‌و تامی حه‌ڵواكه
.
پیاوێكی پییر له‌به‌ر تێكچوونی جه‌سته‌ی له نه‌خۆشخانه كه‌وتبوو.. هه‌موو رۆژێ لاوێك ده‌هات بۆلای و ماوه‌یه‌ك له‌لای داده‌نیشت و یارمه‌تی ده‌دا تا ده‌رمانه‌كانی به‌باشی بخوات، هه‌روه‌ها پاكی ده‌كرده‌وه‌و ده‌ست وده‌می خاوێن ده‌كرده‌وه.. وناوبه‌ناو له‌ته‌ك خۆ‌یا ده‌یبرده ده‌ره‌وه بۆباخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه .. هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پاڵ بكه‌وێ ولاقی درێژبكات و پاش ئه‌وه كه‌لێی دڵنیا ده‌بوو ده‌ڕۆیشت و به‌جێی ده‌هێشت.
رۆژێكیان خانمی برین پێچ هات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی پێ بدات و پله‌ی گه‌رماكه‌ی بپێوێت، پێی گوت: ماشه‌ڵڵا مام حاجی! چه‌ند كوڕێكی باشت هه‌یه! له‌وانه‌یه كوڕه‌زایشت بێ، من نازانم، به‌ڵام هه‌موو رۆژێ سه‌رت ده‌دات و خزمه‌تت ده‌كات له كوڕی ئه‌م رۆژگاره ناچێت!!
مام حاجیش سه‌یرێكی كرد و هیچی نه‌وت، و چاوی داخست و له‌به‌رخۆیه‌وه گوتی: خۆزگه ئه‌و یه‌كێ بوایه له كوڕه‌كانم..!! ئه‌وه كوڕم نییه به‌ڵام له‌كوڕم باشتره!! ئه‌وه حه‌ڵاڵ زاده‌یه، ئه‌وه خه‌ڵكی گه‌ره‌كه‌كه‌مانه، ته‌مه‌نی هه‌شت و نۆ ده‌بوو باوكی مردبوو،
، رۆژێكیان له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتا ده‌گریا نه‌مده‌زانی بۆچ ده‌گریا، ئیتر رۆیشتم پارچه حه‌ڵوایه‌كم بۆ كڕی و ده‌ستم به‌سه‌ریا هێناو ژیرم كرده‌وه، له‌وكاته‌وه نه‌م دیتبوو،كاتێ زانیبووی من و خێزانم پییر بووین وتوانای هاتوچۆمان نه‌ماوه، هات بۆسه‌ردانمان، و له‌وكاته‌وه هه‌موو رۆژێ سه‌ردانی ده‌كردین بۆئه‌وه‌ی هه‌واڵمان بزانێ!! كاتێ كه‌زانی من ته‌واو په‌كم كه‌وتووه، خێزانمی برده‌وه بۆ ماڵ خۆیان و منیشی هێنا بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رم بۆ بكه‌ن.. كاتێ منیش لێی ده‌پرسم: كوڕم پێویست اكات تۆ ئه‌وه‌ند ئازاری خۆت بده‌یت و خۆت ناره‌حه‌ت بكه‌یت بۆمان.. بزه‌یه‌ك ده‌گرێ و ده‌ڵێ: مام حاجی! تا ئێستاش تامی حه‌ڵواكه له‌زارما ماوه..!!
چاكه بچێنه باله‌ناو به‌رده‌ڵانیشدابێ..
چونكه چاكه له‌هه‌ركوێ بنێژرێ ون نابێ
چاكه هه‌رچه‌ند به‌رهه‌مه‌كه‌شی دوابكه‌وێت
هه‌ر چێنه‌ره‌كه‌ی ده‌یدورێته‌وه
No comments:
Post a Comment