Monday, December 17, 2012

بنیاتنەرانی دنیای دێرین

ناونیشانی كتێب :
بنیاتنەرانی دنیای دێرین
نوسینی :
گیرترود هارتمان
وەرگێڕانی :
یادگار حەمە غەریب

271  لاپەڕە
ساڵی چاپ :

Thursday, July 5, 2012

حەمدی

ئەم ئەهلی كەمالە هەموو حەیران ومەبهووت
ئەم ئەرزە لەدووت بۆچی نەلەرزایەوەنەبزووت
ئەی توركی پەری چەهرە بەو سەوگەندەوە دەیڵێم
بۆتۆیە دڵی خەڵكی وەكو غونچە نەپشكووت
بۆمردنە ئەیدا بەیەكا ئێستە حەلەب لەب 
ڕووناكی لە ددڵیا نییە بەیروت بەبێ‌ ڕووت
ئەوشامە كەشامی بەمەسەل سوبحی جەژن بوو
بێ‌ تۆ سەحەری شامی غەریبانە بەبێ‌ قووت
ئەم دینە مەدینەی نییە مەككە مەكە دەخڵی
بێ‌ یومنی یەمەن تائیفە ئەڵبەت بووە پەڕپووت
بێ‌ نووری بەسەر بەسڕەیە بێ‌ شوبهە زەلیلە
بێ‌ كەڵكە بڵێم بیكەمە قوربانی كوێت كووت
وێرانە عەمارە لەزەمیندایە سەماوە
دێوانەیە دیوانییە بۆ سیلسیلەی مووت
خۆی ناوەتە قوڕقوڕنەڕەوانە دووچاوی
دووشەت بگەڕێ‌ ڕوویی جیهان بۆ خەتی ئەبرووت
ئەم شاری سولەیمانییە وەك تەختی سولەیمان
وا كەوتە هەوا ئاگری گرت بوو بەقەرەبرووت
[حەمدی] كەبەقەد زەڕڕە حەیاتێكی كەما بێ‌
هەربۆئەوەیە بێتە فیدای نێرگسی جادووت

حەمدی ئەڵێت

هیچ كەسێ‌ ناوی شكەنجەی پەرچەمی دولبەر نەبات 
با حەیای مەجمەرنەچێت وئابڕووی عەنبەر نەبات
خەنجەری ئەبرۆت ئەبوایە نەدرایەتە دەست چاوی مەست
كەوتە خوێن ڕشتن وخوا ڕەحمێ‌ بكات وسەرنەبات
لەم خەراباتە چ مەردێ‌ غەیری ڕەندی بادە كەش 
بۆ لەمەیدانا كەسەری دەرببا سەردەرنەبات
دامەنی هەڵكردووە بەو بەردەوە ڕازی نییە
ئەم ڕەقیبە زۆر نەفامە هەڵمەتی پشدەر نەبات 
بگرە زوو خوێنی ڕەگی سەودایی عاشق ئەی موژە
بابەشێتی سەری ئولفەت بەردەمی نەشتەر نەبات
بەرگی تاقەی شینی سورمەی كردە بەرڕەنگە فەلەك
ڕووبپۆشێ‌ حورمەتی خۆیی ومەهـ و ئەختەرنەبات
حوكمداری كیشوەری سەبرە گەدایی كۆیی یار
پێی بڵێن حەسرەت بەجاهی شاهی حەفت كیشوەر نەبات
عاشقی هیممەت بڵندە وەختی كوشتن ئەوكەسە
دامەنی جەللادێ‌ نەگرێ‌ و دەستی بەر خەنجەر نەبات

Saturday, June 30, 2012


جارێكیان (خوای گه‌وره‌) پرسیار له‌ فریشته‌ی گیانكێشان ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت ،... ئه‌رێ ڕێكه‌وتووه‌ له‌كاتی گیانكێشانی كه‌سێكدا بگریت ؟ فریشته‌ی گیان كێشانیش (ملك الموت) وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت:
جارێك پێكه‌نیووم، جارێكیش گریاوم، جارێكی تریش زۆر ترساوم ...
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: چی وای لێكردی پێبكه‌نی؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ،جارێكیان فه‌رمانت پێ كردم گیانی كه‌سێك بكێشم كه‌ چوومه‌ لای ...ئه‌ویش لای پینه‌چییه‌ك بوو پیاڵاوه‌كانی چاك ده‌كردو پێی ده‌وت باشیان چاك بكه‌ره‌وه‌ با به‌شی یه‌ك ساڵی ترم بكات ، بۆیه‌ منیش پێكه‌نیم هات و پاشان نه‌م هێشت پێلاوه‌كانی ته‌واو ببێت و له‌ پێیان بكات گیانیم كێشا ....
دووباره‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ئه‌ی چی گریانیتی ؟....
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت ، جارێكی تر فه‌رمانت پێ كردم بڕۆم گیانی ئافره‌تێك بكێشم ، كه‌چووم دۆزیمه‌وه‌ له‌ بیابا...نێكی چۆڵدا منداڵی ده‌بوو ، پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێبووه‌وه‌ به‌ده‌م گریانی منداڵه‌كه‌وه‌ گیانی دایكه‌كه‌م كێشا ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ زۆر گریانمی چونكه‌ له‌و بیابانه‌ چۆڵه‌دا منداڵێكی ساوای تازه‌له‌دایك بووم به‌ته‌نها جێ هێشت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت ..
پاشان دواجار خوای گه‌وره‌ پرسیار له‌ فریشته‌ی گیان كێشان ده‌كاته‌وه‌و پێی ده‌فه‌رموێت ، ئه‌ی چی ترساندویتی ؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌دا ده‌فه‌رموێت ،جارێكی تر فه‌رمانت پێ كردم كه‌ گیانی یه‌كێك له‌ پیاوه‌ زاناكان بكێشم به‌ڵام كاتێك بۆ ژووره‌كه‌ی ده‌چووم ڕووناكی و نورێك به‌ڕه‌و ڕووم ده‌هات نه‌ی ده‌هێشت بچمه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌یگه‌ڕاندمه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ش زۆر له‌و ڕووناكییه‌ ترسام كه‌ گیانیم كێشا ...
بۆیه‌ دواجار خوای گه‌وره‌ پرسیاری لێكردوو فه‌رمووی ئه‌زانی ئه‌و پیاوه‌ كێ بوو ؟ ئه‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌بوو كه‌ له‌ بیابانه‌كه‌دا به‌ته‌نها مایه‌وه‌ و من خۆم سه‌رپه‌رشتیم كرد و ده‌ستم لێبه‌رنه‌دا.

یه‌سه‌رهاتێكی سه‌یر

پیاویك له‌ چایخانه‌ به‌ ته‌نیا دانیشتبوو ، له‌ناكاو یه‌كیك هات و چایه‌كه‌ی لێ خوارده‌وه‌ ،ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی كرد به‌ گریان ، پیاوی دووه‌م وتی: كاكه‌ بۆ ده‌گری؟ چایه‌ك چیه‌؟
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گوتی ده‌زانی ئه‌ورۆ خراپترین رۆژم بوو له‌ ژیان...م
به‌یانی دره‌نگ چوومه‌ ئیش ، به‌ریوه‌به‌ره‌كه‌م ده‌ری كردم
كه‌ ویستم بێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بینیم سه‌یاره‌كه‌م دزراوه‌
ناچار به‌ تاكسی هاتمه‌وه‌ ، كه‌دابه‌زیم ، چه‌كێكی گه‌وره‌ی بانكیم له‌ ناو تاكسیه‌ كه‌ له‌بیر چوو ، تاكسیه‌كه‌ش رۆیشت و بۆی ده‌رچوو
كه‌ هاتمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕوێكی گرژه‌وه‌ پێشوازی لێكردم
منیش به‌ توره‌ی هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ ئیره‌
ویستم خۆم بكوژم ،ته‌نها كه‌میك پاره‌م پێبوو
ئه‌ویش ژه‌هرم پێی كری و كردمه‌ ناو ئه‌و چایه‌
جه‌نابیشت له‌لاوه‌ هاتی و چایه‌كه‌ت قوزه‌لقورت كرد

شیعری مەولەوی بە زاراوەی هەورامی

چەم پەی فەرشی پات موژەش چوون خارەن 
بەڵام چێش كەرۆ چارش ناچارەن
چەنی تاوۆ تەرك پا بۆست كەردەن 
سەوگەندش وە زوڵف سیای تۆ وەردەن..

.. واتە .. هەرچەند چاوەكانم بۆ ئەوە ناشێن لەبەر پێتا بكەون چونكە برژانگەكانم وەك جڕك وان و قاچت بریندارئەكەن بەڵام چاریان ناچارە چونكە سوێندیان بە زوڵفی ڕەشی تۆ خواردووە كە ئەبێ‌ قاچت ماچ كەن لەبەر ئەوە كە زوڵفەكانت ئەوەندە درێژن گەیشتوونەتە قاچت و ناتوانن دەس لەو سوێندەیان هەڵگرن.. مەولەوی

مەحوی

لە كن من ئەسڵی نیەونەبووە عەیشی تەنها خۆش
نیە بەهەشتی خودا هەم بەبێ‌ ئەحیببا خۆش

..واتە.. لای من درۆیە ژیانی بە تەنیا هەرگیز خۆش نەبووەو نابێ‌ تەنانەت بەهەشتی ماڵی خوایش ئەگەر بنیادەم بەتەنیا  تیا بژی خۆشی تیا دەسگیر نابێ‌

مەحوی ئەڵێت

بەدەم مەوجی خوێنی ئەشكەوەم بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم كەیلی دەردو غەم بڕوانە چۆنم بۆت!

... واتە بەراوردێ‌ لە نێوان بێ‌ ڕەحمی خۆت ودڵسۆزی مندا بكە لەتاو دەردی تۆكەوتوومەتە سەرلافاوی خوێناوی فرمێسكم ودەروونم پڕە لەزووخی غەم ومەینەتی تۆو هێشتاش هەر دەست وبەردارت نابم..
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو كوشتمت سەیری كە چۆنی بۆم!
دوعا بۆ دەست وتێغت من دەكەم بڕوانە چۆنم بۆت!

.. واتە .. سەیری خۆت بكەو سەیری منیش بكە بەدكار ئارەزووی لەوەیە من لە نێواندا نەمێنم تۆش لەسەر ئارەزووی ئەو دەمكوژی كەچی منیش لە جیاتی گلەیی ودوعای شەڕ لێكردن دوعا بۆ دەست وتێغت دەكەم ..

پیاوێكی تەمەن 70 سالان دوای كۆچی دوایی خێزانەكەی وازی هێنا لەلەچاوكردنی عەینەكەكەی ،،،،،لێیان پرسی لەهۆكاری وازهێنانەكەی ئەویش وتی ،،،،،،،من بۆ بینینی روخساری خیزانەكەم عەینەكم ئەكردە چاوم تا هەمیشە بەجوانی بیبینم ئێستا كەئەو مردوە هیچ شتێك شایەنی ئەوە نیە عەینەكی بۆ لەچاوبكەم !!!!!!!

بەسەرهاتی كچێكی نابینا

کچێکی نابینا له‌ دێیه‌کی بچوکدا ئه‌بیت ،، کوڕێکی زۆر جوانی خۆشئه‌وێت ... چیرۆکی خۆشه‌ویستیه‌کی گه‌وره‌ ئه‌که‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها کێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ کچه‌که‌ چاوه‌کانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی نه‌ئه‌بینی، به خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌وت ئه‌و کاته‌ شووت پێئه‌که‌م که‌ ئه‌تبینم به‌چاوه‌کانم رۆژێک له‌ رۆژان یه‌کێک جاوی خۆی پێشکه‌شی ئه‌م کچه‌ خه‌مگینه‌ کرد دوای نه‌شته‌رگه‌ری توانی ببینێت و چاوی چاک بۆوه‌ بۆ یه‌که‌م جار چوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببینێک که‌ چه‌نێکه‌ نه‌یبینیبوو به‌ڵام هه‌ر زوو دنیا له‌به‌رچاوی ره‌ش بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی بینی کوره‌که‌ی خۆشه‌ویستی نابینایه‌ و هیچ نابینێت... کوڕه‌که‌ چووه‌ پێشێ و پێیووت : دوای ئه‌وه‌ی چاوت چاک بوه‌وه‌ ئه‌ته‌وێت شوم پێ بکه‌ی؟ کچه‌که‌ زۆر به‌ساردیه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ به‌ نه‌خێر! کوڕه‌که‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ گرتی و ووتی: ( هیوادارم پارێزگاری له‌چاوه‌کانم بکه‌ی که‌ پێم به‌خشیویت)


منداڵێک چوە سەرتاشخانەیەکەوە 


سەرتاشەکە سەیری موشتەریەکی تری کردو وتی :


ئەمە گێژ ترین مناڵە بۆستە با بیسەلمێنم


کابرا ٢٥٠ی لە دەسێکی داناو دە هەزار لە دەستەکەی تری


بە کورەکەی وت کامیانت ئەوێ؟ وتی ٢٥٠ــکە


سەرتاشەکە وتی ئەها نەموت!؟ 


هەموو جارێک ئەمە دوبارە ئەبێتەوە


موشتەریەکە لە دەرەوە مناڵەکەی بینی ئایس کرێمی ئەخوارد لێی پرسی :


بۆ ٢٥٠ــکەت برد؟


مناڵەکە وتی:


ئاخر ئەگەر دە هەزارەکە ببەم ئیتر یاریەکە تەواو ئەبێت!


.
گەمژە ئەوەیە کە خەڵک بە گەمژە ئەبینێ

Friday, April 27, 2012

ئامۆژگاری حەكیمێك بۆ كوڕەكەی


* گاڵتە بەخەونی كەس مەكە چەند سەیرو سەمەرەش بێت دەستبەرداری خەونەكانی خۆشت مەبە چەند سەختیش بن،ژیان بێ‌ خەون تامی نیە.
* كەعەشق دەكەیت وابیكە وەكو ئەوەی تۆ یەكەم و دوایین عاشقی ئەم دنیایە بیت،كەڕقیشت لە یەكێك بووەوە دادپەروەرانە ئەو ڕقە بكە ، لەدوژمنایەتیشدا ناپیاو مەبە ، كەسە جوامێرەكان تەنانەت لەگەڵ دوژمنەكانیشیان دادپەروەرن.
* كەتوڕە دەبیت هەوڵدە زۆر قسە نەكەیت ،هەوڵبدە بەسەر ووشەكاندا زاڵبیت و هەوڵبدە ووشەكان بەسەرتا زاڵنەبن ، چونكە زۆربەی ئەو  ووشانەی لەكاتی توڕییدا دەوترێت وشەی دەبەنگانەن..

Sunday, April 8, 2012

كتێبخانەی گەڕۆك


كورتەباسێك لە ناساندنی مەحوی

مه‌حوی؛ ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌دی کوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخییه‌ له‌ نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕه‌ش). باپیریشی وه‌ك باوکی ناوی مه‌لا عوسمان بووه و وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستکردنی سلێمانیدا هاتۆه‌ته‌ شاری نوێوه‌. (باڵخ)یش دێیه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له‌ شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی کورد، (موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ) ده‌ڵێت له‌ ساڵی١٢٥٢ی کۆچی (١٨٣٦ ـ ١٨٣٧ی زایینی) دا له‌دایك بووه‌. مامۆستا عه‌لائه‌ددینی سه‌جادیش ده‌ڵێت له‌ ساڵی ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی کۆچی)دا له‌دایك بووه‌. کاکه‌ی فه‌لاحیش ده‌ڵێت له‌ ١٢٤٧ی کۆچی (١٨٣١ ـ ١٨٣٢ ی زاینی) دا له‌دایك بووه‌. باوکی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه‌ بووه‌. حه‌وت ساڵان بووه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و ماوه‌ک لای باوکی خوێندویه‌تی. بۆ خوێندن چووه‌ته‌ شاری (سنه‌) و (سابڵاغ)یش و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویه‌تی. پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی و لای ناوداره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ خوێندویه‌تی. ئه‌و جا چووه‌ بۆ (به‌غداد) و بووه‌ به‌ فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی کورد (مفتیی زه‌هاوی) و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی لای ئه‌و وه‌رگرتوه‌ه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی ده‌ڵێ پاش ئیجازه‌ وه‌رگرتنی له‌ ساڵی ١٨٥٩ی زاینی دا بووه‌ به‌ مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عظه‌م) له‌ (به‌غداد)، به‌ڵام له‌ ساڵی ١٨٦٢ی زاینی دا به‌غدادی به‌جێ هێشووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی و بووه‌ به‌ ئه‌ندامی دادگا. له‌ ساڵی ١٨٦٨ی زاینی دا به‌ هۆی مردنی باوکیه‌وه‌ ده‌ستی له‌ کاری میری کێشاوه‌ته‌وه‌ و بوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌لا و ده‌ستی کردوه‌ به‌ ده‌رس وتنه‌وه‌ به‌ فه‌قێکان.(مه‌لا حه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا عه‌لیی قزڵجی) و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی) و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌یدیی نایب ئۆغڵیی که‌رکوک) و (مه‌لا عه‌زیزی موفتیی سلێمانی) له‌ به‌ناوبانگترینی فه‌قێکانی بوون. هه‌ر به‌ ڕێچکه‌ی باوکیا ڕێگای ته‌ریقه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر و بوه‌ به‌ خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائوددین کوڕی شێخ عوثمانی) ته‌وێڵه‌. وه‌ک مامۆستا (شێخ موحه‌مه‌دی خاڵیش) له‌ (مفتی زه‌هاوی) یه‌که‌یدا نوسیویه‌تی، (مه‌حوی) له‌ ساڵی ١٢٩١ی کۆچی به‌رامبه‌ر به‌ (١٨٧٤ ـ ١٨٧٥ی زاینی) دا له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ک له‌ سلێمانییه‌وه‌ نه‌فی کراوه‌ بۆ به‌غداد. ناوبرا و هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فی کردنه‌و هۆیه‌که‌ی و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه‌ له‌وه‌وپاش بۆ سلێمانی، نه‌ی نووسیوه‌. (مه‌حوی)، له‌ ساڵی ١٨٨٣ی زاینی دا به‌ پێی قسه‌ی مامۆستای (سه‌ججادی) چووه‌ بۆ حه‌ج و له‌وێوه‌ چوه‌ بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له‌ ڕێگای پیاوماقوڵانی کورده‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ چاوی به‌ سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوثمانی) که‌وتوه‌. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ گرتوه‌ و فه‌رمانی داوه‌ خانه‌قایه‌کیان له‌ سوله‌یمانی بۆ کردوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ته‌ ئێستا به‌ (خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه‌. مه‌عاشێکیشی به‌ ناوی خزمه‌تی کردنی هه‌ژارنه‌وه‌ بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌. که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی تا مردنی له‌ سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی١٣٢٤ی کۆچی (ته‌شرینی یه‌که‌می ١٩٠٦)زاینی دا  هه‌ر خه‌ریکی ده‌رسیوتنه‌وه‌ بوو به‌ فه‌قێکان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایین وخزمه‌تکرنی موسڵمانان و بڵاوکرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه‌. له‌ یه‌کێ له‌ ژووره‌کانی خانه‌قاکه‌ی خۆیدا به‌ خاک سپێراوه‌.

بە ڤیدیۆ زیادكردنی خێرایی داونلۆد


منیش نەمتوانی نەگریم كەبینیم


بۆمبی قەدەغەكراو كەناسراوەبە (بۆمبی هێشوو )


كەڵەشێر فریشتە ئەبینێت وگوێدرێژیش شەیتان

فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت :-
( إذا سمعتم أصوات الديكه فسلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا
سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا ) .. واته‌ ( ئه‌گه‌ر گوێ بیسی ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر بوون ئه‌وا ناوی خودا بێنن ،
... ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ زراندی گوێدرێژ بوو ئه‌وا شه‌یتان به‌ لعنه‌ت كه‌ن بڵێن ( أعوذوا بالله من الشيطان رجیم)
چه‌ند جار ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان له‌ وانه‌ گوێ لێببوبێت و به‌ پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ نه‌رۆیشتبین نه‌مان زانی بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ چ دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌دواوه‌یــه‌ ... كه‌ جیهانی سه‌رسام كرد به‌م دوزینه‌وه‌ زانستیه‌ .
وه‌ك ئاشكرایه‌ به‌پی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كان ئاستی بینینی مرۆڤ جیاوه‌زه‌ له‌ گه‌ڵ ئاستی بینینی گوێدرێژ هه‌ر‌وه‌ها ئه‌میش جیاوازه‌ له‌ گه‌ڵ ئاستی بینینی كه‌له‌شێر ....
به‌و جۆره‌ ئاستی بینینی مرۆڤ دیاری كراوه‌ ، مرۆڤ ناتوانێت شه‌پۆلی خوارووی سور و هه‌روه‌ها ناشتوانێت شه‌پۆلی سه‌روی بنه‌وشه‌ی ببینێت ، به‌ڵام ئاستی بینینی گوێدرێژ و كه‌ڵه‌شێر له‌و ئاستی بینینه‌ تێپه‌ر ئه‌كات .
پرساریه‌كه‌ لێره‌ دروست ئه‌یێت ......

ئایا چۆن گوێدرێژ شه‌یتان ئه‌بینێت و كه‌له‌شێر فریشته‌ ئبینێت ؟؟؟؟
گوێدرێژ ئه‌توانێت شه‌پۆلی سور ببینێت ، شه‌یتانیش له‌ ئاگر درووست كراوه‌ ....واته‌ له‌ شه‌پۆلی سور.. بویه‌ گوێ درێژ ئه‌توانێت شه‌یتان ببینێت .
به‌ڵام كه‌له‌شێر توانای بینینی شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی هه‌یه‌ ، فریشته‌كانیش له‌ رووناكی ‌ درووست كراون ... واته‌ شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی بۆیه‌ كه‌له‌شێر ده‌یانبینێت .
لێره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ لێك ئه‌درێته‌وه‌ بۆچی كاتێك ناوی خودا بهێنین شه‌یتان له‌و شوێنه‌ نامێنێت كه‌ ناوی خودای تێدا بگۆترێت ؟؟
چونكه‌ له‌و شوێنه‌ی ناوی خودای تێدا بگوترێت فریشته‌كان تێیدا ئاماده‌‌بن بویه‌ شه‌یتان هه‌ڵدێت .
بۆچی شه‌یتان هه‌ڵدێت له‌كاتی بینینی فریشته‌كان ؟؟
وه‌ڵامی چونكه‌ شه‌یتان زه‌ره‌ی پێ ئه‌گات له‌ كاتی بینینی رووناكی فریشته‌كان ..
به‌واتایه‌كی تر ..
ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌پۆڵی سور و شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی له‌ شوێنێك كۆ ببنه‌وه‌
ئه‌وا شه‌پۆڵه‌ سوره‌ كه‌ نامێنێت و بزر ئه‌بێت

Sunday, April 1, 2012

مێژووی درۆی نیسان



لەڕۆژێكی مێژویی وەكو ئەمڕۆ  1/4  ی  هەموو ساڵێكدا لەسەرتاسەری جیهاندا هەندێك كەس درۆیەك ئامادە دەكەن بۆ گاڵتەكردن بەكەسانی تر ئەم ڕۆژە بەڕۆژی جیهانی ،یان (درۆی نیسان) دادەنرێت وەك ئەوەی لەژیانمادنا تەنیا ئەو ڕۆژە درۆ بكەین ! ، ڕۆشنبیری میسری بەناوبانگ (ئەحمەد زەكی لەیەكێك لەنووسینەكانیدا دەڵێت : یەكی نیسان ڕۆژی هەموو گەمژەكانەو بە ئینگلیزیش پێی دەڵێن(ڕۆژی هەموو گەمژەكان) لە فەڕەنساوە گەیشتۆتە ئینگلتەڕە ، چونكەهیچ بنج وبناوانێكی بۆ گەلانی جەرمانی (كەئینگلیزەكان لەوانن ) ناگەڕێتەوە ، دەڵێن لەكاتی خۆی یەكی نیسان سەری ساڵ بووە ، بەڵام پاشای فەڕەنسا (شارلی نۆیەم ) لەساڵی 1564ز   بڕیارێكی دەركرد كە دەبێ‌ یەكی كانوونی دووەم لەجیاتی یەكی نیسان بكرێتە ڕۆژی سەری ساڵ ، بەمەش زۆربەی خەڵكەكە گوێڕایەڵی ئەم بڕیارەیان كردو پیرۆزبایی ودیاریەكانیان بەبۆنەی سەری ساڵەوە لەیەكی نیسانەوە گواستنەوە بۆیەكی كانوونی دووەم ، ولەسەریشی بەردەوام بوون،بەڵام كۆمەڵە خەڵكێكی كەمینە ئەم بڕیارەیان پەسەند نەكردو هەرلەسەرمانگی نیسان مابوونەوەبەوەی كەببێتە سەری ساڵی نوێ‌، كاتێ‌ یەكی نیسان دەهات لایەنگرانی بڕیاری نوێ‌ گاڵتەیان بەخەڵكە كەمینەكە دەكرد وهەر لەسەر هەمان نەریتی كۆن دیاریان بۆ دەناردن كە پڕبوو لەگاڵتەجاڕی وگەمەپێكردن ،بەتیپەڕبوونی كاتیش ئەم كەمینەیە خەبەریان نەما، بەڵام ئەم نەریتە ناوبانگی خۆی وون نەكردو بوو بە نەریتێكی جیهانی، بەجۆرێك لەئیسپانیا ئەمڕۆژە بە (ڕۆژی گەمژە ) دادەنرێت ، هەروەها لەبریتانیا بە (ڕۆژی هەڵخەڵەتاندنەوە)و،لەژاپۆنیش بە(ڕۆژی شووشە) یە . 

Saturday, March 24, 2012

مێژووی ئەدەبی كوردی

891,5979       مێژووی ئەدەبی كوردی       
891,59791    مێژووی ( شیعری كوردی ) 
891,59792    مێژووی ( شانۆی كوردی )
891,59793    مێژووی (چیرۆكی كوردی ) 
891,59794
891,59795
891,59796
891,59797
891,59798
891,59799    رەخنەی ئەدەبی كوردی 

891,5978   هەمەچەشنە ( هەمەرەنگ) 
891,59781       پەند و ئامۆژگاری-  بەسەرهات و رووداو بەگشتی   
891,59782      بیرەوەری ئەدەبی  - بەسەرهاتی پەیوەندی نێوان نوسەران و شاعیران  
 891,59783    ئەدەبی ئەزمونگەریی
891,59784             پەخشانی ئەدەبی   ( بەدەر بێ‌  لە چیرۆك و وتارو  ئاخاوتن و نامەو گەپجاڕی) 
891,59785             تێكەڵاوە  ( كۆكراوەی  بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی( شیعر , پەخشان ,  بەسەرهات  )
891,59786           ئەدەبی تایبەت  ( منداڵان  - نابینایان – لاوان  -   .....)       
891,59788             هەڵبژاردە ئەدەبی یەكان ( مختارات ادبیە ) 

وتارە ئەدەبیەكان

891,5974    وتارە ئەدەبیەكان  ( المقالات الادبیە ) 
891,5975    ئاخاوتن ( الخگابە) 
891,59751    ئاخاوتن  بۆ خەڵك ( لەسەر مینبەر- بۆ رادیۆ –  بۆ رۆژنامە – بۆ  بۆنە تایبەتیەكان  
891,59752    ئاخاوتن ( لە نێوان دوكەسدا ( مناڤرە)  -  ئاخاوتنی چەندكەسی ( سیمینار) 
891,59753    ئاخاوتنی بەكۆمەڵ  ( كۆرس) 
891,5976     نامەنوسین ( نامەی فەلسەفی- كۆمەڵایەتی -  سۆزداری.... ) 
891,5977    نوكتە و قسەی خۆشی   ئەدەبی  -   ووتە نایابەكان  –  شەڕەدەنوكی نێوان نوسەران بە   
                       شێوازە جۆراوجۆرە ئەدەبیەكان ) 

چیرۆكی كوردی

891,5973    چیرۆكی كوردی بەگشتی 
891,59731     كورتە چیرۆكی سادە 
891,59732   نۆڤلێت ( كورتە رۆمان) 
891,59733    رۆمان 
891,59734    تەنز 
891,59735   چیرۆكە هەواڵ 
891,59736   
891,59737
891,59738     كۆكراوەی چیرۆك و نۆڤلیت ( لە یەك كتێب ) دا 
891,59739    رۆمان و داستانی مێژوویی 

891,5972    شانۆی كوردی
1 891,5972       دەقی شانۆیی ( درامای سادە) 
891,59722        دەقی شانۆیی تەمسیلی ( بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆن) 
891,59723        شانۆی ڤیدیۆیی ( فیلمنامە)  
891,59724          دەقی شانۆیی ( تاكپەردەیی – مۆنۆلۆج) 
891,59725          دەقی شانۆیی  تراژیدی 
891,59726           دەقی شانۆیی كۆمیدی 
891,59727             دەقی شانۆیی میلۆدراما   
891,59728              دەقی شانۆیی 
891,59727           دەقی شانۆیی پەروەردەیی و ئاینی 
891,59728           دەقی شانۆیی میلۆدراما یی   ( شانۆی ئاوازو گۆرانی)
891,59729           دەقی شانۆیی مێژوویی 

ئەدەبی كوردی

891,597   ئةدةبى كوردى بةطشتى
891,5971            شيعرى كوردى
891,59711         ديوانة شيعريةكان 
891,59712         شيعرى شانؤيي    
891,59713        شيعرى داستانى
891,59714         شيعرى ئاوازو طؤرانى
891,59715         شيعرى عيرفانى – ئايينى و ثةروةردةيي
891,59716        شيعرى  وةصفى   ( ثيَداهةلَدان )- مدح
891,59717        شيعرى  هةجو  ( داشؤرين)  - طالَتةو  طةثجارى
891,59718         شيعرى مناسبات   -   بؤنةيي و  تايبةت   +    هةلَبذاردةى شيعريى ( طولَبذيَر)   891,59719         شيعرى ميَذوويي  ( نوسينةوةى ميَذوو بةشيعر) 

زمانی كوردی

491,597         زمانی كوردی بەگشتی 
491,5971        زمانی كوردی  (خوێندنەوە و   نوسین )
491,5971         نوسین بە پیتی عەرەبی 
491,5971        نوسین بە پیتی كوردی 
491,59711       نوسین بە پیتی لاتینی 
491,59715        دەنگەكان
491,597152      دەربرینی دەنگەكان ( حونجەكردن )
491,59716 جۆرو شێوازەكانی دەنگ  ( چینەكانی دەنگ – لەرەی دەنگ , وەستانی كاتیی دەنگ )   
491,5972        بنچینەو   گەشەی (وشە)    لەڕووی خوێننەوەو نوسین و .... 
491,59721       وشەی بێگانە لەزمانی كوردیدا 
491,59725     خۆشنووسی ( خگاگی )
491,5973       فەرهەنگ ( قاموس ) 
                        كوردی/ كوردی            491,5973  
                         كوردی / عربی          491,597341
                        كوردی / ئینگلیزی      491,597342
                       كوردی /ئەلمانی           491,597343
491,5974          ڕەوانبێژی  ( بەلاغە)   لەزمانی كوردیدا    
491,59741       واتاناسی    - علم  المعانی    
491,59742       دەربڕین      -  علم  البیان     
491,59741       جوانكاری    - علم البدیع   
 491,59741  
491,5975          ڕێزمانی كوردی 
491,5976        كێش و سەروای شیعری كلاسیكی كوردی ( العروچ والقافیە) 
491,5977       زارەكانی زمانی كوردی  ( اللهجات الكوردیە )    
491,59771             كرمانجیی سەرو ( بادینی -   زازاكی)
491,59772              كرمانجیی خوارو (سۆرانی – موكریانی  )
491,59773               هەورامانی
491,59774                لەكی و لووڕی
491,5978       بەكارهێنانەكانی  زمانی كوردی 
491,597802        وەرگێران ( الترجمە)  لە زمانی كوردی یەوەو بۆ زمانی كوردی    
491,59781          بێژەو ووشە ی كوردی ( الالفاڤ والكلمات )
491,59782         كتێبی ئەلف و بێ‌  بۆ كوردزمانان 
491,597824         كتێبی ئەلف و بێ‌  بۆ  فێركردنی  بێگانە 
491,59783          ئامرازەكانی فێركردنی زمان  ( بینین و بیستن ) السمعیە والبصریە 
491,59784          خوێندنەوەی كوردی 
491,5979            مێژووی زمانی كوردی 

مێژووی پارتە سیاسیەكانی كوردستان

329.95667       مێژووی حزبە سیاسیە كوردیەكان  بەگشتی   ( هەمو پارچەكان)

329.956671      باشووری كوردستان  ( بەشی عیراق)

329.956672     خۆرهەلاتی كوردستان ( بەشی ئیران)

329.956673      باكوری كوردستان (بەشی توركیا )

329.956674     خۆراوای كوردستان ( بەشی سوریا)

329.956674    حزبەكوردیەكانی  روسیا

جوگرافیای كوردستان

915,667      جوطرافياى كوردستانى طةورة
915,6671      باشوورى كوردستان  ( بةشى عيراق)
 915,6672    خؤرهةلاتى كوردستان ( بةشى ئيران)
915,6673     باكورى كوردستان (بةشى توركيا )
915,6674     خؤراواى كوردستان ( بةشى سوريا)

مێژووی كورد

مێژووی كورد 
956,67 مێژووی كورد بەگشتی   ( هەمو پارچەكان) 
9856,671 باشووری كوردستان  ( بەشی عیراق)
956,672 خۆرهەلاتی كوردستان ( بەشی ئیران) 
956,673 باكوری كوردستان (بەشی توركیا ) 
956,674 خۆراوای كوردستان ( بەشی سوریا) 
956.675 كوردەكانی روسیا ( سۆڤێتی پێشوو) 
956,676 كوردەكانی لوبنان 
956.677        كوردەكانی ئوردون
956,678 كورد   لە شوێنەكانی تری جیهان 
956,679        كورد (مێژووی   كەمینە ئاینیەكان نی وەك   یەزیدی – ئەهلی حەق -  عەلەوی -  .....  ) 
956,6791       یەزیدی 
956,6792      ئەهلی حەق
956,6793      عەلەوی
956,6794   ..............
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Friday, March 23, 2012

خشتە

ناوى قوتابخانة :                                                                   ناوى ضالاكى :                                                                                                  ذمارةى قوتابيان : (      )  قوتابى
ثــؤل و لــــق :                                                                   فــيَركردنى :  ثاسدان بةديوى دةرةوةى ثآ                                                        ثـيَداويستيةكان  :
كات : 35 خولةك                                                                                                                                                                             
بةروار :    /      /2011                           ئامانجى فيَركردن :                                                                 ئامانجى ثةروةردةيى :
                                                           *                                                                                                  *
                                                           *                                                                                                  *
بةشةكان
جؤرى ضالاكى
كات
شيكردنةوةى كارامةييةكةو يةكةكانى وانة
دةرضون و ريًَكخستن
تيَبينى


















































بالە

ناوى قوتابخانة :  نةورؤزى بنةرِةتى                                        ناوى ضالاكى :  بالة                                                                                   ذمارةى قوتابيان :   20
ثؤل و لق :    نؤيةم  (أ)                                                            فيَركردنى :  ناردنى سيَرف لة ذيَرةوة                                                         ثيَداويستيةكان : 4  تؤثى بالة
كات : 35 خولةك                                                                                                                                                                                                     ياريطاى بالة
بةروار : 26/5/2011                                      ئامانجى فيَركردن :                                                                 ئامانجى ثةروةردةيى :
                                                             1. فيَركردنى قوتابيان بؤ ناردنى سيَرف لةذيَرةوة                        1. رِاهيَنانى قوتابيان لةسةر رِيَك و ثيَكى و رِيَكخستن.
                                                           2. ياريةكى بضوككراوة كة خزمةتى كارامةيةكة بكات                     2. رِاهيَنانى لةسةر طيانى ثيَشبرِكآ                   
بةشةكان
جؤرى ضالاكى
كات
شيكردنةوةى كارامةييةكةو يةكةكانى وانة
دةرضون و ريًَكخستن
تيَبينى


بةشى ئامادةيى
لايةنى رِيَكخستن
3   خولةك
وةستانى قوتابيان لةسةر يةك هيَلَ و وةرطرتنى غيابات و ئامادةكردنى كةل و ثةلى وانةو وتنى سلآوى وةرزشى
xxxxxxxxxxxx
*

لةش طةرمكردنى طشتى
6
خولةك
رِؤيشتن ، بةرزكردنةوةى دةست بؤ سةرةوة بة رِاكردن لةطةلً سورِانى دةستةكان بؤ ثيَشةوةو بؤ دواوة
  xxxxxx           
        xxxxxx    *

لةش طةرمكردنى تايبةتى
8
خولةك
( وةستان ) بةرزكردنةوةو نزمكردنةوةى دةستةكان بؤ تةنيشت (2 جار )
(وةستان) دةستةكان لة كةمةر ،سورِانى دةستةكان بؤ لاى رِاست و ثيَشةوة (2 جار )
xxxxxxxxxxx
xxxxxxxxxxx

*


بةشى سةرةكى
ضالاكى فيَركردن
6
خولةك
كردنةوةى قاض بة ثيَى ثانى شان ،نوشتانةوةى كةميَكى ئةذنؤكان ،بردنة دواوةى دةستى ليَدةر و بة دةستةكةى تر تؤثةكة هةلَدةدةين بؤ سةرةوة و بينين بؤ ثيَشةوة دةبيَت



ضالاكى جيَبةجآ كردن
6
خولةك
هةلَدانى سيَرف لة ذيَرةوة بة جيَطيرى و دووبارةكردنةوةى بؤ ضةند جاريَك و دةست نيشانكردنى هةلَةكان



بةشى كؤتايى
يارى بضوككراوة
8
خولةك
ثيَشبرِكآ لةنيَوان قوتابيان بؤ هةلَدانى سيَرف بؤ ضةند ناوضةكى دياريكراو


كؤتايى هيَنان
3
خولةك
كؤتايى هيَنانى وانةكة بة رِيز كردنى قوتابيان و ئةنجامدانى سلآوى وةرزشى
xxxxxxxxxxxxxx
*