Friday, April 27, 2012

ئامۆژگاری حەكیمێك بۆ كوڕەكەی


* گاڵتە بەخەونی كەس مەكە چەند سەیرو سەمەرەش بێت دەستبەرداری خەونەكانی خۆشت مەبە چەند سەختیش بن،ژیان بێ‌ خەون تامی نیە.
* كەعەشق دەكەیت وابیكە وەكو ئەوەی تۆ یەكەم و دوایین عاشقی ئەم دنیایە بیت،كەڕقیشت لە یەكێك بووەوە دادپەروەرانە ئەو ڕقە بكە ، لەدوژمنایەتیشدا ناپیاو مەبە ، كەسە جوامێرەكان تەنانەت لەگەڵ دوژمنەكانیشیان دادپەروەرن.
* كەتوڕە دەبیت هەوڵدە زۆر قسە نەكەیت ،هەوڵبدە بەسەر ووشەكاندا زاڵبیت و هەوڵبدە ووشەكان بەسەرتا زاڵنەبن ، چونكە زۆربەی ئەو  ووشانەی لەكاتی توڕییدا دەوترێت وشەی دەبەنگانەن..

No comments:

Post a Comment