Sunday, April 1, 2012

مێژووی درۆی نیسان



لەڕۆژێكی مێژویی وەكو ئەمڕۆ  1/4  ی  هەموو ساڵێكدا لەسەرتاسەری جیهاندا هەندێك كەس درۆیەك ئامادە دەكەن بۆ گاڵتەكردن بەكەسانی تر ئەم ڕۆژە بەڕۆژی جیهانی ،یان (درۆی نیسان) دادەنرێت وەك ئەوەی لەژیانمادنا تەنیا ئەو ڕۆژە درۆ بكەین ! ، ڕۆشنبیری میسری بەناوبانگ (ئەحمەد زەكی لەیەكێك لەنووسینەكانیدا دەڵێت : یەكی نیسان ڕۆژی هەموو گەمژەكانەو بە ئینگلیزیش پێی دەڵێن(ڕۆژی هەموو گەمژەكان) لە فەڕەنساوە گەیشتۆتە ئینگلتەڕە ، چونكەهیچ بنج وبناوانێكی بۆ گەلانی جەرمانی (كەئینگلیزەكان لەوانن ) ناگەڕێتەوە ، دەڵێن لەكاتی خۆی یەكی نیسان سەری ساڵ بووە ، بەڵام پاشای فەڕەنسا (شارلی نۆیەم ) لەساڵی 1564ز   بڕیارێكی دەركرد كە دەبێ‌ یەكی كانوونی دووەم لەجیاتی یەكی نیسان بكرێتە ڕۆژی سەری ساڵ ، بەمەش زۆربەی خەڵكەكە گوێڕایەڵی ئەم بڕیارەیان كردو پیرۆزبایی ودیاریەكانیان بەبۆنەی سەری ساڵەوە لەیەكی نیسانەوە گواستنەوە بۆیەكی كانوونی دووەم ، ولەسەریشی بەردەوام بوون،بەڵام كۆمەڵە خەڵكێكی كەمینە ئەم بڕیارەیان پەسەند نەكردو هەرلەسەرمانگی نیسان مابوونەوەبەوەی كەببێتە سەری ساڵی نوێ‌، كاتێ‌ یەكی نیسان دەهات لایەنگرانی بڕیاری نوێ‌ گاڵتەیان بەخەڵكە كەمینەكە دەكرد وهەر لەسەر هەمان نەریتی كۆن دیاریان بۆ دەناردن كە پڕبوو لەگاڵتەجاڕی وگەمەپێكردن ،بەتیپەڕبوونی كاتیش ئەم كەمینەیە خەبەریان نەما، بەڵام ئەم نەریتە ناوبانگی خۆی وون نەكردو بوو بە نەریتێكی جیهانی، بەجۆرێك لەئیسپانیا ئەمڕۆژە بە (ڕۆژی گەمژە ) دادەنرێت ، هەروەها لەبریتانیا بە (ڕۆژی هەڵخەڵەتاندنەوە)و،لەژاپۆنیش بە(ڕۆژی شووشە) یە . 

No comments:

Post a Comment