له‌گه‌ل گه‌یشتنى ته‌مه‌نیان بۆ ته‌مه‌نى گه‌نجایه‌تى زۆربه‌ى كچه‌كان ئاره‌زوو خۆلیاى له پێكردنى پێلاوى پاژنه به‌رزن ، بۆیه پزیشكه‌كان بۆ جارێكى تر هۆشداریه‌كى توند ده‌ده‌نه‌وه ئافره‌تان له‌كاتى له پێكردنى پێلاوى پاژنه به‌رز .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى ئاگادارى ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كاته‌وه كه خۆلیاى له پێكردنى ئه‌م جۆره پێلاوه‌ن به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ، به‌وه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى زۆر تووشی كێشه‌ى ته‌ندروستى و تێكچوونى سه‌لامه‌تى بڕبڕه‌ى پشت ده‌بنه‌وه .
توێژه‌ران له زانكۆى واشنتونى ئه‌مریكى ده‌لێن” زۆربه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام پێلاوى پاژنه به‌رز له پێده‌كه‌ن ، تووشی حاله‌تى ته‌ندروستى و كێشه‌ى پشت ئێشان ده‌بنه‌وه . هه‌روه‌ها تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌نى بڕبڕه‌ى پشت ده‌بن .
به‌پێى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كش ده‌ركه‌وتووه كه 73% ئافره‌تان له‌كاتى بونه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا پێلاوى پاژنه به‌رز له‌پێده‌كه‌ن .
جێ باسه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌زار ئافره‌تى ته‌مه‌ن نێوان 16 تا 40 ساڵی ئه‌نجام دراوه ، كه 89%یان ئاره‌زووى له پێكردنى ئه‌م جۆره پێلاوه‌یان نه‌بووه ، وه 80%یان تا ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵی به‌رده‌وام ئاره‌زووى كڕینى پێلاوى پاژنه به‌رزیان هه‌بووه .
No comments:
Post a Comment