لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر مێش به‌ڕێوه‌چوو ده‌ریخست، ئه‌و مێشانه‌ی جینی (بێخه‌وییان) هه‌یه، دوو هێنده یان سێ هێنده كه‌متر ده‌خه‌ون، له‌ڕێژه‌ی سروشتی خۆیان، ته‌مه‌نیشیان كورتتره.
وه‌ك له‌هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانیدا هاتووه، زاناكانی زانكۆی (ڕۆك فیله‌ر) ڕایانگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ژیانی مرۆڤ‌و مێشدا، به‌ڵام شێوازی خه‌وتنی هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌كه.
(نیكۆلا ستافروبولوس) لێپرسراوی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ده‌ڵێت:”دوای كۆپیكردن‌و تاقیكردنه‌وه‌ی جینی (بێخه‌وی) له (20) هه‌زار مێشدا، شێوازی چۆنێتی ڕێكخستنی خه‌ومان بۆ ده‌ركه‌وت‌و ئاشكرابوو، ئه‌و مێشانه‌ی ئه‌و جۆره جینه‌یان هه‌یه (317) خوله‌ك ده‌خه‌ون له‌ڕۆژێكدا، كه ده‌بوو (927) خوله‌ك بخه‌وتنایه به‌شێوه‌كی سروشتی، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ته‌مه‌نیان كورتتربوو، له‌و مێشانه ئه‌م جینه‌یان نه‌بوو.
No comments:
Post a Comment