Thursday, November 10, 2011

پۆلێن كردن










پۆلین كردن

زانستی كتیبخانەكانپێناسەی زانستی كتیبخانە لەگەڵ كورتەیەكی مێژوویی ..

زانستی كتیبخانە :- بریتی یە لەو زانستەی گرنگی دەدات بەكتیبخانەو بنكە زانستی یەكان لەهەردووڕووی هونەری وكارگێڕی یەوە بەئامانجی پاراستنی سەرچاوەكانی كلتوری مرۆڤایەتی وە ڕێكخستنیان بەپێی یەكێك لە یاسا جیهانی یەكان كەبەهۆیەوەخوێنەرلەهەرشوێنێك وئاستێكی خویندندا بێت بتوانێ‌ بگاتە ئەوسەرچاوانە.

كورتەیەكی مێژوویی :-
مێژووی كتێبخانەكان دەگەڕێتەوەبۆ [3000] سێ‌ هەزار ساڵ پێش زاین ئەمەش لەئەنجامی تاووتوێكردنی شوێنەوارە دێرینەكان دەركەوتووە بەتایبەتی لە[ میزۆپۆتامیا ] وەهەروەها [دۆڵی نیل] ..

پۆلێن كردن  [ التصنیف ] :-
بریتی یە لەجیاكردنەوەی سەرچاوەكانی كتێبخانە بەپێی بابەتەكانیان وەسەرلەنوێ‌ ڕێكخستنەوەی ئەم بابەتانە بەپێی لێك چوون ولێك نزیك بوونیان لەبابەتەكاندا بەمەرجێك لەبابەتی گشتی یەوە بۆبابەتی تایبەتی تر وەلەهەمان پۆل دا مەبەستیش لەم پۆلێن كردنەگەیشتنی خوینەرانە بەئاسانترین شێوەو كەمترین ماوە بەوسەرچاوانەی كەلەكتێبخانەدا هەن ..

مێژووی پۆلێن كردن :-
مرۆڤ هەرلەكۆنەوەگرنگی داوە بە پۆلێن كردن بەپێی ئەوسەرچاوانەی كەبەدەستمان گەیشتووە مێژووی پۆلێن كردن دەگەڕێتەوەبۆ [ 2700 ] ساڵ پێش زاین كەلەسەرتاتە قوڕ ئەنجامیان دابوو لەكتێبخانەی[ نیبور ] لە میزۆپۆتامیا..


سیستەمەكانی پۆلێن كردن كۆن و نوێ‌ :-
1- پۆلێنی [ ملڤل دیوی ] لەساڵی 1876 لەلایەن ملڤل دیوی دۆزراوەتەوە وە ژمارە بەكاردەهێنێت ..
2- پۆلێنی [ دەیی جیهانی ] ئەم پۆلێنە لەلایەن هەردوو زانا [ ئۆتێلاو هێنری لاڤۆتین ] دۆزراوەتەوە لەساڵی 1905 كە ژمارەو هەندێ‌ نیشانەی تر بەكاردەهێنێت ..
3- پۆلێنی[ كۆنكرێسی ئەمەریكی ] ئەم سیستەمە لەساڵی 1902 وە بەكاردەهێنرێت لەم سیستەمەدا تەنها پیت بەكار دێت ..
4- پۆلێنی[ڕانگاناثان] هەروەهابەپۆلێنی كۆڵن ناودەبرێ‌ ئەم پۆلێنەش لەلایەن زانای ماتماتیكی هیندی [ڕانگاناثان] دۆزراوەتەوە لەساڵی 1933 كەژمارەو پیت بەكاردەهێنێت [داش] _ .
5- پۆلێنی [بابەتی ، جیمس براون ] لەساڵی 1906 دانراوە تەنها پیت بەكاردەهێنێت ...
6- پۆلێنی [ كەتەر] واتە پۆلێنی فراوان كەلەساڵی 1891 دۆزراوەتەوە كەپشت دەبەستێت بەدانانی هێما بۆناوی نوسەرە بیانی یەكان ..


ملڤل دیوی كێ‌ یە ؟
كورتەیەك لەسەرژیانی  ملڤل دیوی ..
*  ناوی [ ملڤل دیوی ]ە لەشاری [ئەدەمێز] لەنیویۆرك لە  [10/12/1851] لەدایك بووە...
* دوای ئەوەی خوێندنی ناوەندی ودواناوەندی تەواودەكات لەزانكۆی [ئەلفرید] وەردەگیرێ‌ لەكۆلێژی [ئەمهرست] لەساڵی 1874 بەشی ماتماتیك لەوكۆلێژەتەواو دەكات..
* لەساڵی 1873 پۆلێنە بەناوبانگەكەی دادەنێت ..
* لەساڵی 1874 لەكۆلێژی ئەمهرست وەك یاریدەدەری كتێبخانەدامەزراوە..
* لەساڵی 1876 بەشداریكردووە لەدامەزراندنی كۆمەڵەی كتێبخانەكانی ئەمریكا ...
* هەرلەساڵی 1876 دا توانی گۆڤارێك دەربكات و ببێتە سەرنوسەری ئەوگۆڤارە..
* هەرلەساڵی 1876 چاپی یەكەمی پۆلێنەبەناوبانگەكەی بڵاو كردەوە ..
* هەرلەساڵی 1876 بەشداری كردووە لەدامەزراندنی كۆمەڵەی كتێبخانەكانی بریتانیا ...
* لەساڵی 1873 وەك ئەمیی كتێبخانەی كۆڵۆمبیا دامەزراوە ..
* لەساڵی 1887 یەكەم قوتابخانەی فێربوونی زانستی كتێبخانەی دامەزراندووە..
* لەساڵی 1889 وەك بەڕێوەبەری كتێبخانەی نیویۆرك دامەزراوە ..
* لەساڵی 1895 یەكەم یانەی بەناوبانگی كتێبخانەی بەناوی [لیك بلاسید] دامەزراندووە..
* لەساڵی 1905 وەك بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی نیویۆرك دامەزراوە ..
* لەساڵی 1906 پەیمانگای ئەمریكی بۆزانستی كتێبخانە دامەزراندووە ..

* لە [26/12/1931] كۆچی دوایی كرد


خشتەی یەكەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


سەوزی كاڵ

Generalities
المؤلفات العامة
زانستەگشتی یەكان
000
سەوزی تۆخ

Phylosophy
الفلسفة
فەلسەفه
100
سپی

Religions
الديانات
ئاینەكان
200
سور

Socialscincess
العلوم الأجتماعية
زانستی كۆمەڵایەتی

300
زەرد

Languages
اللغات
زمانەكان

400
مۆر

Puresciencess
العلوم الطبيعية
زانستی سروشت

500
ڕەش

Technology
العلوم التكنولوجية
زانستی پراكتیك

600
قاوەیی

Arts
فنون جميلة
هونەرەجوانەكان

700
ڕەساسی

Literature
الآداب
ئەدەبیات

800

سەوزی زەردباو
History,Geography,Biography
تأريخ وجغرافيةوالتراجم
مێژووجوگرافیایاداشت

900


خشتەی دووەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Generalites
المؤلفات العامة
زانستەگشتی یەكان

000
Bibilography
ببليوغرافيا
بیبلۆگرافیا

010
Library and Information
العلم المكتبات
زانستی كتێبخانە

020
Encyclopedias
الموسوعات والقواميس
ئینسایكڵۆپیدیاوفەرهەنگ

030

غيرمستخدم
بەكارنەهاتووە

040
Periodical
الدوريات
گۆڤاروڕۆژنامەوزنجیرەكان

050
Organization
المنظمات
ڕێكخراوەكان

060
Jornalism
الصحافة
ڕۆژنامەگەری

070
General collation
مجموعات عامةفي كتاب واحد

كۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆر
080
Manuscripts
المخطوطات والكتب النادر
دەست نووس وسەرچاوەدەگمەنەكان

090


خشتەی سێ‌ یەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Phylosophy
الفلسفة
فەلسەفە
100
Mitaphysics
الميتافيزيقا
میتافیزیقا

110
Knowledge
المعريفة
مەعریفە

120
Popularpsychology
علم النفس الشعبي
دەرونناسى وجادوگەری

130
Philosopgical view points
المذاهب الفلسفية
ڕێچكەفەلسەفیەكان

140
Psychology
علم النفس
دەروونناسی

150
Logic
علم المنطق
زانستی مەنتیق
160
Ethics
علم الأخلاق
زانستی خوڕەوشت

170
Ancient medieval phylosophy
الفلسفةالقديمةوالأسلامية
فەلسەفەی كۆن وئیسلام

180
Modern philosophy
الفلسفةالحديثةوالأوروبية
فەلسەفەی نوێ‌ وئەوروپی
190
خشتەی چوارەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


الديانات
ئاینەكان

200

الدين الأسلام
ئاینی ئیسلام

210

القرأن الكريم وعلومه
قورئانی پیرۆززانستەكانی قورئان

220

الأحاديث النبويةوحياته
فەرموودەكانی پێغەمبەروژیانی

230

أصول الدين
بنەماكانی ئاین

240

الفقة
فقە

250

التصوف
سۆفی گەرێتی

260

الديانة المسيحية
ئاینی مەسیحی

270

الكنائس والفرق المسيحية
كەنیسەوگروپەمەسیحیەكان

280

الديانات الأخرى
ئاینەكانی تر

290


خشتەی پێنجەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Social since
العلوم الأجتماعية
زانستی كۆمەڵایەتی
300
Statistes
الأحصاء
ئامار
310
Political since
العلوم السياسية
زانستى رِاميارى
320
Economics
الأقتصاد
ئابورى
330
Law
القانون
ياسا
340
Pubilic adminisration
الأدارة العامة
بەڕێوەبەری گشتی

350
Social services
الخدمات الأجتماعية
خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی

360
Education
التربية والتعليم
پەروەردەو فێركردن

370
Trans piration
التجارة
بازرگانی

380
Folklor
العادات والتقاليدوالفلكلور
فۆلكلۆرخوڕەوشتی ناوكۆمەڵگا

390


خشتەی شەشەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Languages
اللغات
زمانەكان

400
Arabic language
اللغةالعربية
زمانى عربى
410
English language
اللغة الأنكليزية
زمانی ئینگلیزی

420
Germany language
اللغة المانية
زمانی ئەڵمانی

430
French language
اللغة الفرنسية
زمانی فەرەنسی

440
Italian language
اللغة الأيطالية
زمانی ئیتاڵی

450
Spanish language
اللغة الأسبانية
زمانی ئیسپانی

460
Latina language
اللغة اللاتينية
زمانى لاتينى
470
Greek language
اللغة اليونانية
زمانی یۆنانی

480
Other language
اللغات الأخرى
زمانەكانی تر

490

زمانى كوردى   491,597










 
 


خشتەی حەوتەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Natural science
العلم الطبيعية
زانستى سروشت
500
Mathmatics
رياضيات
بيركارى
510
Astronomy
علم الفلك
 زانستی گەردوون
520
Physics
الفيزياء
فيزيا
530
Chemistry
الكيمياء
كيميا
540
Geology
الجيولوجيا
جیولۆجیا

550
Paliotology
علم المتحجرات
زانستی بەبەردبووەكان

560
Anthropology
علم الأحياء
زیندەوەرزانی

570
Botanial sciences
علم النبات
ڕووەك زانی

580
Zoo logical sciences
علم الحيوان
زانستی ئاژەڵ

590


خشتەی هەشتەم لەپۆلێنی دیوی دەیی




Technology
علم التطبيقية
زانستی پراكتیك

600
Medical sciences
علم الطبية
زانستی پزیشكی

610
Engineering
الهندسة
ئەندازیاری

620
Agricalture
الزراعة
كشتوكاڵ

630
Home economic
الأقتصادي المنزلي
ئابوری ناوماڵ

640
Business services
الخدمات الأدارية
بەڕێوەبردنی كارەكان

650
Chemical technology
الصناعات الكيمياوية
بەڕێوەبردنی كارەكان
660
Manu satures
الصناعات
پیشەسازی

670
Miscallaneas manufaetures
الصناعات الدقيقة
پیشەسازی وورد

680
Building
البناء
بيناسازى
690


خشتەی نۆیەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Arts
الفنون الجميلة
هونەرەجوانەكان

700
Civicand land copes orts
فن التجميل الأرض
هونەری نەخشەكێشان وجوانكردنی شار

710
Archititure
الهندسةالمعمارية
ئەندازیاری تەلارسازی
720
Plasticarts
النحت والنقش
هەڵكۆڵین ونەخشكردن

730
Drawing
الرسم والفن الزخرفي
زەخرەفەو وێنەكێشان

740
Pantiny
الرسم الزيتي
وێنەی زەیتی[ڕۆنی]

750
Prints
فن الطباعة
هونەری چاپكردن

760
Photography
التصويرالشمس الضوئي
وێنەی فۆتۆگرافی
770
Music
الموسيقى
مۆسیقا
780
Perferming Arts
الرياضة والفن التمثيل
وەرزش ونواندن
790


خشتەی دەیەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


Literatures
الأداب
ئەدەب
800
Arabic Literatures
الأدب العربي
ئەدەبی عربی
810
English    ==
الأدب الأنكليزي
ئەدەبی ئینگلیزی
820
Germany  ==
الأدب الماني
ئەدەبی ئەڵمانی
830
French  ==
الأدب الفرنسي
ئەدەبی فەڕەنسی
840
Italia  ==
الأدب الإيطالي
ئەدەبی ئیتاڵی
850
Spanish  ==
الأدب الإسباني
ئەدەبی ئیسپانی
860
Latin  ==
الأدب اللاتيني
ئەدەبی لاتینی
870
Greek  ==
الأدب اليوناني
ئەدەبی یۆنانی
880
Other  ==
الأدب الأخرى
ئەدەبی گەلانی تر
890

ئەدەبی كوردی   891,597




خشتەی یانزەیەم لەپۆلێنی دیوی دەیی


History,Geography,Biography
تأريخ والجغرافياوالتراجم
مێژووجوگرافیاویاداشت
900
Geography
الجغرافية
جوگرافیا
910
Biography
التراجم
ياداشت
920
Ancient History
تأريخ القديم
مێژووی كۆن
930
Modern History and European
تأريخ الحديث وتأريخ الأوربا
مێژووی نوێ‌ وئەوروپا
940
Asia History
تأريخ أسيا
مێژووی ئاسیا
950
Afriqa History
تأريخ أفريقا
مێژووی ئەفریقا
960
North American History
تأريخ أمريكا الشمالية
مێژووی ئەمریكای باكور
970
South American History
تأريخ أمريكا الجنوبية
مێژووی ئەمریكای باشور
980
History of other part of world
تأريخ المناطق الأخرى في العالم
مێژووی ناوچەكانی تری جیهان
990

مێژووی كوردستان 956,67       جوگرافیای كوردستان 915,667



ناوەڕۆكی خشتەی یاریدەدەری ژمارەیەك ،دابەشكردنی پێوانەیی
جدول مساعد رقم واحدالتقسيمات الشكلية

Phylosophy and theory
الفلسفة والنظرية
فەلسەفەو تیۆر
01-
Bibliography and catalog
ببليوغرافياوالفهارس
بیبلۆگرافیاوپێڕست
-016
Miscellany
المتفرقات،الكتب يدوية،
بابەتی جۆراوجۆر
-02
Tabel at materyals
جداول الأحصائية
خشتەی ئامار
021-
Instration and models
وسائل التوضيحية
هۆكاری فێركردن
022-
Direction
الدليل
ڕێبەر

025-
Dictionary and Encyclopedia
القواميس والموسوعات
فەرهەنگ وئینسایكڵۆپیدیا
03-
Special and general
عام خاص
بابەتی گشتی
04-
Serial publication periodical
الدوريات
بابەتەخولاوەكان
05-
Organization
المنظمات
ڕێكخراوەكان
-06
Study and teaching
التربية والتعليم
پەروەردەوفێركردن
07-
Museums and exhibits
المتاحف والمعارض
مۆزەخانەوپێشانگا
074-
Reviews and exeveises
كتب التمارين
سەرچاوەی ڕاهێنان
-075
Collection
المجموعات
كۆمەڵێك بابەت لەیەك سەرچاوەدا
08-
Geographycal treatment
المعالجة التأريخية والجغرافية
چارەسكردنی بابەت لەڕوی مێژووجوگرافیاوە
09-
Treatment by areas
المعالجة الجغرافية
چارەسكردنی بابەت لەڕوی شوێنەوە
-091
Person regardess
التراجم
ياداشت
092-
Treatment by specific country and location
معالجة الجغرافيةحسب قارات والأقطار
چارەسەركردنی بابەت لەڕوی جوگرافیای كیشوەرەكان وڵات ناوچەجیاجیاكانی جیهان

-093
یاساكانی بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە  1 
لەبەرئەوەی كەژمارەكانی ئەم خشتەیە لەپێشەوەی هێمای ( ـــ ) هەیەمانای وایە ئەم ژمارانە بەتەنها بەكارنایەن بەڵكوزیاد دەكرێن یاخود دەدرێتەپاڵ ژمارەسەرەكیەكان دەتوانرێت ئەم ژمارانە بلكێنرێت لەهەرژمارەیەكی سەرەكیەوە بەڵام بەپێی ئەم یاساوڕێنماییانەی خوارەوە :

1- ئەگەر ژمارەسەرەكیەكەبەسفركۆتایی نەهاتبوو كەژمارەیەكی زۆری پۆلێنی دیوی لەم جۆرەژمارانەن ئەوا ڕاستەوخۆژمارەیاریدەدەرەكە بۆژمارەبنچینەیی یەكە زیاد دەكرێت...بۆنمونە.

گۆڤارێك لەزانستی بێستان

05-,635

600  تەكنەلۆجیا

630 كشتوكاڵ

635 زانستی بێستان
05-,635 گۆڤارێك لەزانستی بێستان

2- ئەگەر ژمارە بنچینەیی یەكە بە یەك سفر كۆتایی هاتبوو كەلەپۆلێنی دیوی دا  90 ژمارەمان هەیە ئەوا سفر ژمارەیاریدەدەرەكە لادەبەین و دەیلكێنین بەژمارە سەرەكیەكەوە..
بۆنمونە :        فەلسەفەی پەروەردەو فێركردن
01-    370
300  زانستی كۆمەڵایەتی
370 پەروەردەوفێركردن
370,1 فەلسەفەی پەروەردەوفێركردن

ڕێبەرێك لەبواری زیندەوەرزانیدا
025-   570
570,25
500  زانستی سروست
570  زیندەوەرزانی
570,25  ڕێبەرێك لەبواری زیندەوەرزانی

3- ئەگەرژمارەسەرەكیەكەبە دوو سفر كۆتایی هاتبوو كەلەپۆلێنی دیوی دا   9  ژمارەی لەم جۆرەهەیە ئەوا سفرێكی ژمارەیاریدەدەرەكە و سفرێكی ژمارە بنچینەیی یەكە لادەبەین و دواتر ژمارەكان دەلكێنین بەیەكترەوە... بۆنمونە :
مێژووی فەلسەفە
09-     100
109  مێژووی فەلسەفە

فەلسەفەی مێژوو
01-     900
901 فەلسەفەی مێژوو

4- لەكاتی دروستكردنی ژمارەیەكی پۆلێندا ئەگەرژمارەی بەرهەم هاتوو زیاتر لە   3   خانە بووئەوادوای سێ‌ یەم خانە هێمای ( , ) دادەنێین تەنهابۆیەك جارلەژمارەیەكی پۆلێندابەكاردێت لەلای چەپی ژمارەكە.
5- نابێت ژمارەیەكی یاریدەدەر بلكێنرێت بەژمارەیەكی سەرەكی ئەگەرلەخوارژمارەسەرەكیەكەوەتێبینی نەبێت بە بەكارهێنانی ئەوژمارەیاریدەدەرە..
6- هەمیشەدەبێت ئەوژمارانەی كەلەئەنجامی پێكەوەلكاندنی ژمارەیەكی یاریدەدەربەژمارەیەكی سەرەكی پێك دێت بەراوردبكرێت لەگەڵ سیستەمی سەرەكی پۆلێندا بۆئەوەی بزانرێت كەئەوژمارەیەمانایەكی تری نیە
..
7- بەشێوەیەكی گشتی تەنها  یەك سفر زیاددەكرێت بۆژمارەسەرەكیەكەبەڵام ئەگەرژمارەی دروست بوویان بەرهەم هاتوو مانایەكی تری بەخشی ئەوادەكرێت  دووسفر یاخودزیاترزیادبكرێت.. بۆنمونە
تێبینی / دەكرێت لەیەك بابەتدا دووجارخشتەی یاریدەدەری ژمارە یەك بەكاربێنین : بۆنمونە :
گۆڤارێك لەبواری  فەلسەفەی پەروەردەدا
05-    01-    370
370,105
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خشتەی یاریدەدەری ژمارە دوو ( 2 ) ناوچەی جوگرافی

زۆرلەسەرچاوەكانی كتێبخانە پێویستیان بەدابەشكردنی جوگرافی هەیەئەمەش بۆجیاكردنەوەی بابەتەسەرەكیەكان لەیەكتر لەڕووی ناوچەوەبۆیە ملڤل دیوی بۆئەم مەبەستەش خشتەی ژمارەدووی ئامادەكردووەكەتێیدابابەتەكانی لەڕووی شوێنەوەكردووە بە ( 10 ) بەشەوەئەوبەشانەش بە ( 10 ) بەشی ترەوە ئەویش بەپێی دانانی هێمایەك بۆهەرناوچەوكیشوەرێك دواتربۆوڵات،شار..بەم شێوەیە ---- هتد.
خشتەی ژمارەدووبریتی یەلەم ژمارانە :
1- شوێن،ناوچە،ناوچەی جوگرافی ، بەشێوەیەكی گشتی ، وەك ناوچەی هێڵی ئیستیوا ، شاخ،دەشت،دانیشتوان...
2- كەسایەتی بەبێ‌ گرنگی دان بەشوێن .
3- جیهانی كۆن
31- چینی كۆن
32- میسری كۆن
33- فەلەستین
34- هندستان
35- دۆڵی ڕافیدەین و ئێران
36- ئەوروپای كۆن
37- نیمچەدوورگەی ئیتاڵیا
38- یۆنان
39- ناوچەكانی تری جیهان
4- ئەوروپا
5- ئاسیا
6- ئەفریقا
7- ئەمریكای باكور
8- ئەمریكای باشور
9- ناوچەكانی تری جیهان

چۆنیەتی بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە دوو ( 2 ) بۆبەكارهێنانی خشتەی ژمارەدووپێویستەلەسەرپۆلێنكاریەكێك لەم دووڕێگایانەی خوارەوەبەكاربێنێت :
یەكەم : كاتێك هیچ زانیاریەك لای ژمارەسەرەكیەكەوەنەبێت كەئاماژەبدات بە بەكارهێنانی خشتەی ژمارە دوو لەكاتێكدا كەئەوژمارەیەپێویستی بەدابەشكردنی جوگرافی هەبێت لەم حاڵەتەدا ژمارەی ( 09 ) كەهێمای مێژوو جوگرافیایەزیاد دەكرێت بۆبابەتەسەرەكیەكەدواترهێمای ناوچەكەزیاد دەكەین بۆنمونە:

بەرووبومی كێڵگەلە ئەسیوپیا
633,0963
600  تەكنەلۆژیا
630 كشتوكاڵ
633  بەروبومی كێڵگە
633,09  مێژووی بەروبومی كێڵگە
633,096  مێژووی بەروبومی كێڵگەلە ئەفریقا
633,0963  بەروبومی كێڵگەلەئەسیوپیا

مۆسیقالەئیسپانیا
780,9461
700     هونەرەجوانەكان
780     موسیقا
780,9   مێژووی موسیقا
780,94   مێژووی موسیقالەئەوروپا
780,946  مێژووی موسیقالەئیسپانیا
780,9461   موسیقالەئیسپانیا

دووەم : ئەگەرلەگەڵ بابەتەسەرەكیەكەداتێبینی هەبووبەبەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە دوو ئەواڕاستەوخۆهێمای تایبەتی خشتەی ژمارە دوو زیاد دەكەین بۆژمارەسەرەكیەكە.بۆنمونە :

كرێ‌ لەیابان
332,12952
332,12   تایبەتەبەكرێ‌
332,129  مێژووی كرێ‌
332,1295   مێژووی كرێ‌ لەئاسیا
332,12952   كرێ‌ لەیابان

تێبینی / هەندێك بابەت هەیە لەكاتی بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارەدوو ئەم یاسایەی پێشووی بەسەرداجێ‌ بەجێ‌ نابێت لەوانە :
مێژووی كەنیسەی مەسیحی      270
ئامار                                310
جیۆلۆجیا                          550
جوگرافیا                           910


لەم كاتەدا  سفری  ژمارە سەرەكیەكەلادەبەین ودواترژمارەی ناوچەی جوگرافیەكەی بۆزیاد دەكەین بۆنمونە :
ئامارلەئەوروپا
4         310                 سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین دەبێتە        314

جیۆلۆجیای بەڕازیل
81         550     سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین دەبێتە         
558,1

كەنیسەی مەسیحی لەكوردستان
5667      270    سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین دەبێتە         
75,6672


جوگرافیای سعودیە
538     910       سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین دەبێتە      915,38

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خشتەی یاریدەدەری ژمارە سێ‌ ( 3 ) دابەشكردنی شێوازەكانی ئەدەب
ملڤل دیوی ئەم خشتەیەی ئامادەكردوەبۆدابەشكردنی شێوازەكانی ئەدەب وەك هۆنراوە،پەخشان،شانۆ،ڕەخنەی ئەدەبی...هتد.
بۆهەرلایەك لەم بابەتانە ژمارەی تایبەتی بۆئامادەكردوون كەدەتوانرێت بلكێنرێت بەژمارەی بنچینەیی ئەدەبی هەرنەتەوەیەك كەژمارەكانی لەنێوان ( 810 بۆ 890 ) دایە..


ناوەڕۆكی خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 3 )
1- هۆنراوە
2- شانۆ
3- چیرۆك و ڕۆمان
4- وتار
5- وتاربێژی
6- نامەی ئەدەبی
7- گاڵتەگەپ
8- بابەتی جۆراوجۆری ئەدەبی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چۆنیەتی بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 3 )
دەتوانین ژمارەی شێوازی ئەدەبی لەم خشتەیە زیادبكەین بۆژمارەی بنچینەیی ئەدەبی هەرنەتەوەیەك كەبمانەوێت ئەوژمارەیەی بۆزیادبكەین..
ئەگەرژمارەی ئەدەبی نەتەوەكەبە سفر كۆتایی هاتبوو ئەوا سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین ودواترشێوازی ئەدەبی یەكەی بۆزیاد دەكەین ...بۆنمونە :

هۆنراوەی ئینگلیزی
1-      820       سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین دەبێتە        821



شانۆی فەڕەنسی
2-       840     سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین دەبێتە
         842

چیرۆكی كوردی
3-             891,597     دەبێتە               891,5973
  

مێژووی ڕەخنەی ئەدەبی كوردی
891,597                   دەبێتە            891,59709

مێژووی ڕەخنەی چیرۆكی كوردی
891,597309

فەلسەفەی هۆنراوەی كوردی
891,597101


ژمارەی ئەدەبی فارسی                             891,55
ژمارەی ئەدەبی ڕووسی                            891,73


گۆڤارێكی تایبەت بە ڕەخنەی شانۆی كوردی
891,59720905

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 4 )دابەشكردنی شێوازەكانی زمان

ملڤل دیوی ئەم خشتەیەی تایبەت كردووە بەشێوازەكانی زمان وەك ئیملا،فۆنەتیك،نووسین،ڕێزمان، ............هتد .

1- زمان لەشێوەی نوسین ودەربڕین دا
2- شیكردنەوەی زمان
3- فەرهەنگی زمان
4- بەكارنەهاتووە
5- ڕێزمان
6- بەكارنەهاتووە
7- بەكارهێنانی زارەكانی ناوزمان
8- بەكارهێنانی زمانەوانی

چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم خشتەیە
ئەم ژمارانەتەنهالەگەڵ بابەتەزمانەوانیەكاندابەكاردێت ئەویش بەزیادكردنی ژمارەی شێوازی زمان بۆژمارەبنچینەیی زمانەكەدوای لابردنی سفری ژمارەبنچینەیی یەكە ئەگەر،وەئەگەر سفری نەبوو ئەواڕاستەوخۆژمارەكەزیاد دەكەین دواتردوای سێ‌ ژمارە فاریزە دادەنێین بۆنمونە :


اللهجات الَايطالية 
7-     450      سفری ژمارەسەرەكیەكەلادەبەین  دەبێتە              457


ڕێزمانی كوردی
491,5975

مێژووی ڕێزمانی كوردی
491,59759

فەرهەنگی كوردی -- كوردی
491,5973

فەرهەنگی عربی --- عربی
413       400 زمانەكان        410زمانی عربی        413 فەرهەنگی عربی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خشتەییاریدەدەری ژمارە ( 5 ) كۆمەڵەی مرۆڤایەتی بەپێی ڕەگەزوجۆرونەتەوە

1- گەلانی ئەمریكای باكور
2- بەریتانیەكان ، ئینگلیز ، ئەنگلۆساكسۆنیەكان
3- نۆردیەكان ، ( ئەڵمانەكان )
4- لاتینیەكان
5- ئیتاڵیەكان وڕۆمانیەكان
6- ئیسپانیەكان وپرتوگالیەكان
7- گەلانی ئیتاڵی تر ( ڕۆمانیەكۆنەكان )
8- یۆنانیەكان وئەوانەی كەپەیوەندیان بەڕۆانیەكانەوە هەیە
9- كۆمەڵەونەتەوەوڕەگەزەكانی تر
  91597  نەتەوەی كورد

چۆنیەتی بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە 
5

1- لەكاتێكدا كەزانیاری لەژێرژمارەی بابەتەسەرەكیەكەدا هەبێت لەخشتەكانی پۆلێنی دیوی كەڕێگەبداتبە بەكارهێنانی ئەم خشتەیە  بۆنمونە :
موسیقای فۆلكلۆری كوردی
781,7291597

سایكۆلۆژیەتی گەلی كورد
155,8491597

2- لەكاتێكدا لەژێرژمارەسەرەكیەكەداتێبینی نەبووبە بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە (5) وەئەوخشتەیەپێویست بووبەكاربهێنرێت لەم كاتەداپێش بەكارهێنانی ژمارەكانی خشتەی (5) ژمارە [ 089- ] زیاد دەكەین بۆژمارەسەرەكیەكەدواترژمارەی خشتەی ( 5 ) زیاد دەكەین بۆنمونە :

باری ئابوری كوردەكانی فەڕەنسا
330,91597044
330        باری ئابوری
91597     ڕەگەزی كوردەكان
0  جیاكردنەوەی ناوچەی جوگرافی لەڕەگەز
4     ئەوروپا
4     فەڕەنسا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 6 ) زمانەكان

ئەم خشتەیەتایبەتەبەجۆرەكانی زمان كەلەدونیاداهەیەبۆهەرجۆرەزمانێك هێمایەكی بەكارهێناوەكەزمانەكەدەگەڕێنێتەوەسەربنەچەیاخودئەسڵی خۆی ئەم ژمارانەبەتەنهابەكارنایەبەڵكوزیاد دەكرێت بۆژمارەكانی ترلەخشتەسەرەكیەكانەوەبەڵام بەمەرجێك كەتێبینی هەبێت بە بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە(6) كەلەخوارژمارەسەرەكیەكەوەئاماژەبەبەكارهێنانی بكات..

ناوەڕۆكی خشتەی یاریدەدەری ژمارە (6)
1- زمانی عربی
2- زمانی ئینگلیزی
3- زمانی ئەڵمانی
4- زمانی فەڕەنسی
5- زمانی ئیتاڵی
6- زمانی ئیسپانی
7- زمانی لاتینی
8- زمانی یۆنانی
9- زمانەكانی تر
91597   زمانی كوردی

نمونە :  پەروەردەوفێركردن بەزمانی كوردی
370,91597
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 7 ) لیستی كەسایەتیەكان ودابەشكردنیان بەپێی كاروپیشە


ناوەڕۆكی خشتەكە
1- ئەوكەسانەی سەربەگروپێكی پیشەیی تایبەت نین
2- كۆمەڵێك كەسایەتی
3- كەسایەتیەكان بەپێی ڕەگەزوجۆر
4- كەسایەتیەكان بەپێی جۆری لێك نزیكی
5- كەسایەتیەكان بەپێی تەمەن
6- كەسایەتیەكان بەپێی باری ئابوری وكۆمەڵایەتی
7- بەكارنەهاتووە
8- كەسایەتیەكان بەپێی باری تەندروستی
9- كەسایەتیەكان بەپێی پیشە

چۆنسەتی بەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 7 )
1- كاتێك كەتێبینی هەبێت لەخوارژمارەسەرەكیەكە  كە ئاماژەبدات بەبەكارهێنانی خشتەی یاریدەدەری ژمارە ( 7 )..بۆنمونە :

خوڕەوشت لای پارێزەران
390,4344
300     زانستی كۆمەڵایەتی
390     خوڕەوشت
390,4    خوڕەوشت لای گروپێكی تایبەت
390,43    خوڕەوشت لای گروپێكی زانستی كۆمەڵایەتی
390,434    خوڕەوشت لای گروپێكی یاسایی
390,4344    خوڕەوشت لای پارێزەران






No comments:

Post a Comment